KDC

ئیمارات ئامادەکاری بۆ خۆلێخوڕینی ئوتۆمبێل (ئوتۆمبێلی زیرەک) دەکات


ئیمارات ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی ببێتە یەکەم وڵات لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و دووەم لە جیهاندا، بۆ تاقیکردنەوەی ئوتۆمۆبیلی خۆلێخوڕین لەسەر شەقامەکانیدا.
لە تویتێکدا شێخ محەمەد بن ڕەشید ئەلمکتوم، جێگری سەرۆکوەزیرانی ئیمارات و حاکمی دوبەی لە ئەکاونتی فەرمی تویتەرەکەیدا هاتووە: ئامانجمان ئەوەیە کە ئەم جۆرە ئوتۆمبێلە پارێزراوتر و سەلامەتی تر و کوالێتی زیاتر بێت، چاوەڕێی راپۆرتەکەی وەزارەتی نێوخۆ دەکەین بە هەماهەنگی لەگەڵ نووسینگەی هەواڵگری بۆ ئەنجامەکانی تاقیکردنەوە بۆ ئەوەی بڕیاری گونجاوی لەسەر بدرێت.
ئەوەشی گوتووە: “من لە ئێکسپۆی دوبەی 2020 سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی کابینەی حکوومەتم کرد، کە تێیدا داواکاریمان لە وەزارەتی نێوخۆ وەرگرت بۆ دەستپێکردنی تاقیکردنەوەی خۆلێخوڕینی ئوتۆمبێل لەسەر شەقامەکانی ئیمارات و، لەئایندەدا ڕاپۆرتێک پێشکەش بە ئەجوومەنی پەسەندکردنی هەمیشەیی دەکرێت”.
ئوتۆمۆبیلی خۆلێخوڕ، ئۆتۆمبێلێکی زیرەکە، کە توانای هەستکردن بە ژینگەی خۆی و کارکردن بەبێ دەستێوەردانی مرۆڤ هەیە.
هیچ کات پێویست ناکات سەرنشینەکە کۆنتڕۆڵی ئوتۆمبێلەکە بکات، هەروەها پێویست ناکات سەرنشینێک دەربکات.
ئوتۆمۆبیلێکی خۆبەڕێوەبەری، دەتوانێت بچێتە هەر شوێنێک کە ئوتۆمبێلە تەقلیدییەکە بە دەست شۆفێرە بە ئەزموونەکە دەیکات.
 
هەنگاوێکی گرینگ بەرەو داهاتوو
پسپۆڕی پیشەسازی ئوتۆمۆبیل، حوسێن مستەفا، گوتی: ئەزموونی ئیمارات بۆ خۆلێخوڕینی ئۆتۆمبێل هەنگاوێکی گرینگە بەرەو داهاتوو.
خەمڵاندنی جیهانی پێشنیاری ئەوە دەکات، کە تا ساڵی 2050 ئوتۆمبێلی کارەبایی، بەتایبەتی ئوتۆمۆبیلی خۆلێخوڕین، باڵادەست دەبێت، چونکە بەرهەمێکی نوێیە بۆ جیهان، بێگومان زۆر لەو بەرەنگارییە بەهێزانەی ڕووبەڕووی ئوتۆمبێلی خۆخوڕین دەبنەوە، دەکرێت لە سێ تەحەدای سەرەکیدا کورت بکرێنەوە: نرخی درووست، ڕێگا پڕچەکەکان و سەلامەتی بەکارهێنەران.

___

رێگە لە گەشەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگیرێت

KDC

بەریتانیا گەورەترین تاقیگایی ٥٠ جۆری شێرپەنجە پێش دەرکەوتنی نیشانەکانی ئەنجام دەدات

KDC

توشبووانی پەتایی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا 228 ملیۆن کەسی تێپەران ئەمەرێکا ش بەرزرتین ئاستیی قوربانیانی هەیە

KDC
KDC

FREE
VIEW