KDC

خاچی سوور بێ وەڵامە لەسەر نامەی بارودۆخی کۆچبەرانی سنووری پۆڵەندا

پەنابەرانی عێراقی کە لە سنووری بیلاروسیا و پۆڵەندیدا ماوەی چەند هەفتەیەکە لە دۆخێکی دڵتەزێندا دەژین، هەزاران کۆچبەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەم چەند مانگەی دواییدا گەیشتوونەتە بیلاڕووسیا، ئەوەش بە هیوای ئەوەی بپەڕنەوە بۆ پۆڵەندا و بگەنە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا.

کۆچبەرێکی عێراقی بە ناوی ئەحمەد، خەڵکی کەرکووکە و لە ئێستادا لە سنووری پۆڵەندیدا گیری خواردووە و، گوتی، لە 29ی تشرینی یەکەمدا عێراقی بەرەو بیلاروس جێهێشتووە، ئێستا ژمارەیان نزیکەی هەزاران کەس دەبێت، کە زۆربەیان خەڵکی عێراقن.

ئەوان لە گرووپێکی تایبەتی تەلگرام ڕێککەوتوون، کە لە شوێنێکی دیاریکراوی سنوور کۆببنەوە بۆ گەیشتن بە پۆڵەندا، ڕۆژی دووشەممە (8ی تشرینی دووەم) هێزەکانی سنووری پۆڵەندی خێزانە کۆچبەرەکانیان راگرت و گازێکی فرمێسکڕێژیان پێدا تەقاندنەوە.

ئەحمەد جەختی لەوەکردەوە کە هۆکارەکانی کۆچکردنیان لە عێراق، گەڕانە بۆ ژیانێکی شایستە، جگە لە هەلومەرجی وڵات و ئەو قەیرانانەی کە وێرانی کردوون، ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەو سەرباز بووە و بەهۆی شەڕەوە سکی بریندار بووە و، بەهۆی خەرجییەکانی چارەسەری و پشتگوێخستنی دەزگا حکومییەکان، لە ئازارێکی زۆر ژیاوە، جەختیشیکردەوە کە ڕەچاوی گەڕانەوە بۆ عێراق ناکەن و تا چوونە ناو ئەوروپا لە سنوورەکە بەردەوام دەبن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە ئەوان داواکارییان بۆ دەزگاکانی حکومەتی عێراق کردووە و، وەڵامیان نەدراوەتەوە.

ئەحمەد ڕوونیدەکاتەوە کە تێچووی گەشتەکە بڕی نزیکەی 4000 بۆ 5 هەزار دۆلار بووە، لەوانە ڤیزایەک بۆ بیلارووس و فڕین و هۆتێل و خەرجی خۆراک، فڕینەکە بە تەنیا 3500 دۆلاری تێچووە، لەوانە وێستگەی چاوەڕوانی هۆتێلێک بۆ ماوەی 3 ڕۆژ تا گەیشتن بە بیلارووس، هەموو ئەوانەش لەڕێگەی دەڵاڵەکانەوە بووە.

رەوشی خراپ

ویسەم حسێن کۆچبەرێکی دیکەی عێراقییە، باس لە نەهامەتی ئەو پەنابەرانە دەکات، کە لە دۆخی خراپدان، بەبێ خواردن و خواردنەوە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر منداڵ و ژن، ناتوانن ئەو شتانە بدۆزنەوە کە لەسەری دەخەون، کە ئەوان لە پلەی نزمیی 2 لە ژێر سفردا ژیان دەکەن.

حوسێن کە بۆ تۆڕی جەزیرە قسەی کرد، گوتی کە بانگەشەکانی یەکێتی ئەوروپا بۆ نیگەرانی مرۆڤایەتی و مافەکانی مرۆڤ ناتەواوی واقیعە، پشتگوێ خستنی ئازاری پەنابەران و مامەڵەیان بە خراپترین شێوە وەک تاوانبار وایە.

گوتیشی:”ژیان لە عێراق سەختە و ئارام نییە، ئێمە هیچ شتێکمان لەو وڵاتەدا نەدۆزیوەتەوە کە بژین، دوای ئەو هەموو نەهامەتییەی کە لە وڵاتەکەم هەیە، خانەوادەی شەش کەسی من بە بڕی 2500 دۆلار بۆ هەر کەسێک کۆچیان کرد، وای ئەوەی ئوتۆمبێلەکەم فرۆشت، بۆ ئەوەی ژیانی خێزانەکەم ڕزگار بکەم.

کاتێک لە بەغدا چوومە دەرەوە، ڕاستەوخۆ چوومە تورکیا و پاشان لەوێوە بەرەو بیلارووس چووم، بۆ ئەوەی لەو گەشتە دوورودرێژەدا ڕووبەڕووی هەلومەرجی سەخت و سەخت ببینەوە، من و هاوسەرەکەم، پاسەوانە سنوورییەکانی نێوان پۆڵەندا و بیلارووس بە چەندین جۆری چەک لێیانداین، تەنانەت منداڵانیش جگە لەو سەرما و برسێتی و تینوێتییەی کە دەناڵێنن، لەو کردارانە ڕزگار نەکران، ئەو بە مردوویی وەسفی خۆی دەکات، چارەنووسی خۆی نازانێت.

پەیوەندیەکان

عەلا ئەلعێراقی بەرپرسی خانەی رزگارکردن و بەدواداچوونی پەنابەران، ڕایگەیاند، ڕۆژانە نزیکەی 30 بۆ 40 پەیوەندی لە ڕێگای کۆچ و کۆچبەری جۆراوجۆرەوە وەردەگرن، چ لە دەریا و چ لەسەر زەوی لە سنووری بێلارووس، ئاماژە بەوە دەکات کە 25٪ ی داواکارییەکان لەم ڕۆژانەی دواییدا بۆ کۆچبەرانی عێراقن.

سەبارەت بەڕۆڵی تیمەکەی عەلا، بۆ تۆڕی جەزیرە ڕوونیدەکاتەوە کە ئەوان داوای تێهەڵچوونەوە لە بەش و نەتەوە جیاوازەکان وەردەگرن و، دەڵێت ” ئێمە ئازارەکانیان لە ڕێگەی میدیاکانەوە، یانیش دەنگی ئەوان دەگەیەنینە چەند تیمێکی ئەورووپی کە دژی گەیشتنی کۆچبەران نین بۆ ئەوێ”.

پیلۆسی کۆچبەران بەکاردێنێت وەک ئامرازێک بۆ فشارخستنە سەر یەکێتی ئەورووپا بۆ هەڵگرتنی سزاکان، زیاتر لە 20 ڕۆژە ژمارەیەکی زۆری کۆچبەران لە خاکی نێوان هەردوو وڵات گیران و لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا زیاتر لە 2000 داواکاریمان وەرگرتووە، هەروەها وێنە و ڤیدیۆی دۆخی کۆچبەران لەوێ دەینێرین بۆ ڕێکخراوەکان لەوانە خاچی سوور، بەڵام وەڵام نییە.

___

نرخی نەوت دابەزی

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە دانیمارک سەرکۆنەی هێرشەکەی کۆپنهاگن دەکات

nusar1

ئەڵمانیا نیگەرانە سەبارەت بە زیادبوونی دیاردەی کۆچی نایاسایی

KDC
KDC

FREE
VIEW