KDC

هاندەرانی پاریس لە میسی تووڕەن


ڕۆژنامەى دەیلی ستاڕی ئینگلیزی ئاشکرایکرد، هاندەرانی پاریس پاش بینینی ئاستی میسی لەم وەرزەدا توشی شۆکی کردوون، کاتێک ئەفسانەکەی تانگۆ لە لیگ وەن و دوای چەندین یاری نەیتوانیوە بوونی خۆی بسەلمێنێت و پێچەوانەى ئاستەکانی لەگەڵ بەرشەلۆنەدا و بەهۆی گومانی پێکانەوە تەنها بەشداری پێنج یاری کردووە، بەبێ ئەوەى هیچ گۆڵێک تۆماربکات.

دەیلی ستاڕ ئاشکرایکرد، نیگەرانییەکانی هاندەران بەهۆی پێکانەکانی میسییەوە نیە، بەڵکو بەهۆی ڕەفتارەکانێتی، لە کاتێکدا بە گومانی بوونی پێکان لە چەندین یاری پاریس دادەبڕێت و لەگەڵ ئەرجەنتینیش کێشەى نیە و لە زۆربەى ڕاهێنانەکاندا پێدەکەنێت و ئەوەش هێرشی هاندەرانی پاریسی بۆ سەر ئەفسانە ئەرجەنتینیەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بە دوای خۆیدا هێناوە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەى بەوەشدا، هاندەرانی یانە فەڕەنسییەکە وابیردەکەنەوە میسی تەنها بۆ بەسەربردنی پشوو پەیوەندی بە یانەکەیانەوە کردبێت و ئەوەش توڕە و نیگەرانی کردوون و ئاواتەخوازن میسییەکی جیاوازتر دوای وەستانە نێودەوڵەتییەکان ببین کە هاوکارێکی تەواوی یانەکەیان بێت بۆ بەدەستهێنانی نازناوی چامپیۆنزلیگ لەم وەرزەدا

___

گاریگەری تەلەفیزۆن لەسەر مرۆڤ

KDC

چەند حیزبێکی سویدی داوای قورسکردنی مافی کار (ئیقامە عەمەل) دەکەن

KDC

لەم حاڵەتانەدا گەرمکردنەوەی خواردن بە مایکرۆوەیڤ مەترسیدارە

KDC
KDC

FREE
VIEW