KDC

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان :- 30 ملیۆن نەخۆشی شەکرە لە جیهان کەمی چارەسەری ئەنسۆلینیان هەیە

سۆران حەسەن…
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕایگەیاند کە ژمارەی ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە لە زیادبووندایە و دەیان ملیۆنیش ناتوانن ئەو ئەنسۆلینە بەدەست بهێنن کە پێویستیان پێیەتی

وامەزەندە دەکرێت کە لە ئێستادا زیاتر لە 420 ملیۆن کەس لە جیهاندا لەگەڵ نەخۆشی شەکرەدا دەژین ، کە نزیکەی چوار ئەوەندەی ئەو ئاستەیە کە لە چوار دەیەی ڕابردوودا تۆمار کراوە

پێشبینی دەکرێت ئەم ژمارەیە تا کۆتایی ئەم دەیە بەرزبێتەوە بۆ زیاتر لە نیو ملیارێک ، ڕێکخراوی نابراو جەختی لەسەر پێویستی دابەزینی نرخەکان و زیادکردنی بە شێوەیەکی بەرچاو ئەنسۆلین کە بەشێوەیەکی بەرچاو ڕزگارکەری ژیانە.

سەرەڕای زۆریی دابینکردنی چارەسەری ، بەڵام بەرزی نرخەکان بۆ زۆرێک لە نەخۆشییەکانی شەکرە ئاستەمە،کەبۆ وەرگرتنی ئەنسۆلین پێویستە کۆنترۆڵی دۆخیان بکەن

کیو سیانگ تای لە بەشی چوونە ژورەوەی دەرمان و بەرهەمە تەندروستییەکان لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهان بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند :-لە ئاستی جیهانیدا بۆشایییەکی بەرچاو هەیە بۆ گەیشتن بە دەرمان، بەتایبەتی لە وڵاتانی کەم دەرامەت
لەکۆتایی لێدوانە ڕۆژنامەوانەیەکەدا ئەوەی ڕاگەیاند کە خیانەتێکی گەورە لە دوو زانا کەندییە دەکرێت کە پێش 100 ساڵ چارەسەرێکیان بۆئەم نەخۆشییە دۆزییەوە کە ئەو کاتە نرخیەکەی تەنها یەک دۆلار بووە

جێی ئاماژەیە فرێدریک بانتینگ و جۆن ماکلیۆد چارەسەری دەرزی ئینسۆلینیان دۆزییەوە پێش 100 ساڵ ، کە نەخۆشی شەکرەی گۆڕی لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ مردن دابۆ نەخۆشییەکی کە بتوانرێت چارەسەر هەبێت

___

٭ شارۆ ٭

KDC

وەزیری تەندرووستی: 700 هەزار ژەم ڤاکسین بە هاووڵاتیان دراوە

KDC

بۆ هەورامان

KDC
KDC

FREE
VIEW