لۆکا مۆدریج لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید بۆندەکەی تا ساڵی ٢٠٢٣ نوێ دەکاتەوە.
بەپێی راپۆرتەکانی ئیسپانیا، لۆکا مۆدریج لەگەل یانەی ریاڵ مەدرید رێککەوتوون، تا بۆندی ئەم ناوەڕاستکارە جادوگەرە نوێ بکاتەوە، وە گرێبەستەکەش بۆ ماوەی یەک ساڵ دەبێت، هەروەها لۆکا مۆدریج لەساڵی ٢٠١٢ وە پەیوەندی بەیانەی مەردیدەوە کردووە.
ئێستا ئەو تەمەنی ٣٦ساڵە، بۆندەکەی لە کۆتایی ئەمساڵ کۆتایی پێدێت، بەڵام بەهۆی ئەو ئاستە بەرزەی پێشکەشی کردووە لەنیوەی ئەم وەرزە، یانە مەدریدیەکە دەیەوێت بۆندەکەی نوی بکاتەوە تا سیانەیەکی بەهێز لەگەل هەریەکە لە کاسمیرۆ و کروس درووست بکات.