KDC

کورتە چیرۆك … دەرزیش نەی کوشتن


نوسینی لەتیف عومەر
هەروەك گرێبەستێکی دۆستانەو خۆشەویستی لە نێوانماناهەبێت
ئەو بۆ ڕێزلێنان لەمن ،تاریکی بۆ ئەکردم بەچراخانو ئەستێرەکان وەك
هێشویەکی ئەفسانەیی ئاسمانیان ڕۆشن کردبوویەوە منیش بۆ خاتری ئەو هەموو جوانییەی شەو، شەوانە
لایەکی مێشکم گۆرانی ئەووت و لاکەی تری گوێی بۆ ڕا ئەگرت .
شەوانە گۆرانییەکە خۆی ، خۆی دو
بارە ئەکردەوە .
وردیلەکان گەورە ئەبن و بە خوێنی وشك پێ دگرن و پاشان بەسەر پشتمانا ڕێ ئەکەن ، نازانن چۆن بوون بەبوون ، خۆشەویستی ناناسنەوە ،سەما بۆ ژانی خانمان لە ڕۆحی نێرینەیا ئەخەڵمێنن ، بۆ بەیانی کاتێك کەڵەشێرەکان ئەخوێنن یان بڵندگۆی مزگەوتەکان
بانڴ ئەچڕن تا پێش سپید گۆرانیی
بۆ شەو ئێژم .
وردیلەکان گەورە دەبن بەخوێنی
وشك پێ دەگرن ، بەڵێ بەو جۆرە
پێ دەگرن بە خوێنی وشك .
گوێم لە تەپەی پێیە ،سەربانەکەمان ئەلەرزێ، پێ دەچێ یەکێکی تر پێی گرتبێ ، ئەو سەردەمە ئێمە لە باڵە خانەی خانویەکی گەورەی کۆنی لە قوڕ دروستکراوا ئەژیاین، بانیژەیەك بەدەم هەیوانی باڵەخانەکەمانەوە
بوو سەرێکم کێشایە دەرەوە بینیم کەسێك نزیك تەمەن ٤٥ ساڵێك ئەبو
لەمسەر بۆ ئەو سەری سەربانەکانی گەڕەك کە هەمووی پێکەوە بەسترا بوون ، هاواری ئەکرد فریا کەون بگەنە داڵانەکە چەندین مناڵی مەلۆتکە قوماکراون لە ناو داڵانەکەیا
ڕیزکراون ، قسە ئەکەن هەروەك کەسانی گەورە ئەی خودایە چی ئەبینین لەم حەوشە و داڵانەیا
سیمای مناڵەکان لەوە دەچێ هەر هەموویان کوڕ بن ٫ خەڵکینە وەرن بە هاوارمانەوە ، زەنەقمان چوو فریا
مان کەون ، بەچاوی خۆم بینیم عەبا
کان وەك تارمایی کڵۆم دەرگاکەیان ترازان و مناڵەکانیان جێ هێشت ئەی خودایە ئەم مەلۆتکانە بەزمانی گەورەقسە ئەکەن و کەس لێیان ناگات ، کابرا هەر هاوار هاوارێتی زۆری نەبرد لە هەموو ماڵەکانی گەڕەکەوە خەڵك ڕوو لە حەوشەی ماڵی کابرایان ناو بووە قاوە ڤاو هەریەکە لە بەزمێك قسەی ئەکرد،
دواجار خەریك بوو بەردەبارانی کابرای داماو بکەن ، چونکە کە خەڵکەکە چوونە ناو داڵانەکەوە
کەس هیچی نەدی منیش لەدووری ئەوانەوە بەسەرسامیەوە سەیرم ئەکردن و هەر هیجم نەدی .
لەکاتی گرتبوونەوەی خەڵکی گەڕەك هەموو بەسەرسامییەوە سەریان نابوو بەلای یەکەوە ، لە پڕ دەنگێکی
گەورە لەکەڕەکەکەی پشتمانەوە هات و بە دوایا بوو بە قرمەقرمی گولە ، ئەوەی لەوێ بوو هەموو شڵەژان و یەڮ بەیەکیان ئەوت ڕاکەن،قڵیشایەوە هەریەک بۆ ماڵی خۆی دەی ڕەکەن خێرا ، هەریەک بەلایەکا ڕامان کرد.
ئەوەی بینیم لە گۆشەی کۆڵانێکەوە ژنێك زۆ بە پەشۆکاوی ڕای ئەکرد
دیاربوو ئەوخانمە ڕووداوەکەی دیبوو ئێمەش چەندلاوێکی خۆێن گەرمی گەڕەك زیاتر لە ژنەکە نزیك بوینەوە وتمان پورێ چی ڕویداوە ؟ ئەرێ ئەو تەقانە چی بوون؟ هەر بە شڵە ژاوییەوە پێی وتین بگەڕێنەوە بەساقەتان بم با توش نەبن لەوێوە مەڕۆن ،ئێستا لەو کۆڵانەیا پۆلیسێکیان کوشتووە ، تەقەیان لە مسەلەحەکە کردووە، چەند کەسێکی تر لەدوامانەوەبوو لێیان پرسی کێ تەقی لێ کردووە، ئافرەتەکەش
بەدەم ڕۆشتن و پەشۆکاوی خۆیەوە
ئەیووت نازانم ئەڵێن غەریب٭ بوو،
غەریب تەقەی لێکردون .کوشتی، ئا
ئێمەش لەخوێن گەرمی خۆمانەوە زیاتر چاونەترسانە بەرەو کۆڵانەکە ئەڕۆشتین و بەیەکمان ئەوت ئەی
دەستی خۆشبێت بەخوا ئازایە .
هەر ئێوارە بەرەو تاریکی ئەڕۆشتین
لە ترسی جنۆکە لە کون ئەخزاین
دوای کەمێ تاریکی وردە،وردە تەپە
تەپی سەربانەکان دەستی پێ ئەکرد
دایکم وەك هەمو شەوێکی تر پارچە
قوماشێكو سوژنێك یان دەرزییەکی
سنجاقی ئەهێناو لەتەنیشتی خۆی
دای ئەناو بەبەر خویەوە ئەیووت
وەڵا هەرکامیان دەرکەون سوژنێکی پیا ئەکەم یان دەرزی ئاژنی گیانیان ئەکەم ئیتر هیچیان پێ ناکرێ هەر
جارێ ئەو دیمەنەم بدیبایە پرسیارم
لەدایکم ئەکرد ئەمەت بۆچییە دایە؟
لەوەڵا پێی ئەوتم جنۆکە لەم شتانە
زۆر ئەترسن ، کوڕم ئەم شارە پڕە لە جنۆکە ! .
٭ – غەریب : قارەمانێکی ئەوسەرەدمە ناوەڕاستی شەستەکان
بوو بە غەریبی عومەری ئەمینی خولەی بوك ناسرابوو خەڵکی گەڕەکی سەرشەقام بوو لە شاری سلێمانی.
٭٭٭٭خوێنەری ئازیز چاوەڕێی بەشی دووهەم بن .

___

یونیسێف: مەترسی لەسەر تەندرووستی و گەشەی منداڵانی عێراق هەیە

KDC

‎لە نێوان کۆلۆنیالیزم و نەتەوەسازیدا

KDC

قازانجە چاوەڕوان نەکراوەکەی ڤۆڵڤۆی سویدی

KDC
KDC

FREE
VIEW