KDC

( ئەهریمەن )


‌ ‌ شیعری لەتیف عومەر
لەسەر گەڵای
پەلکە توتنێک
ناوی خوایەکی لەسەر بوو
ئەهریمەنی
دەشت و نشێوی وڵات بوو
هەرتەنافێ
بە حوکمی خوا کەلەسەری
ئادەمێکی بەمروەتی
شکۆداری ، پیا هەڵواسرێ
بۆنەریەتی یاسا قولی٭
لەسەر پەڵەی
زەوییەکی ڕاخراوی گوڵەگەنم
دەستی ڕەشی
فریشتەیەکی ڕەشتاڵە
لەسەری بوو
بەحوکمی نێراوی خوای ڕەش
لەخواروە سەری مرۆڤ
دروێنەکەن
ژنەکانمان
سەپانی کۆڵ کێشی گەورەی
ڕەش زەمانبن
کیژۆڵەکان
سەما سازی دیوەخانی
پاش نوێژی ئەهریمەنی
ئاو خوێن بن .
لەسەر چرپای
هەر نەخۆشێک
لەنەخۆشخانەی هەژاران
سیمای خوای هەژار کوژەی
لێ ئەبینرا
بەگفتی سیمای‌هەوری سیا
لافاوی مەرگ بهاژێنێ
هەژاری پێخاوس بکات
کراسی بوک داماوان داماڵێ
با، تاوی زوڵمی خوا
لە ئەهریمەنی خۆیا هەرداگیرسێ
کێو بێ بەفر سپی ئەبێ
باران بێ لافاو ڕەهێڵەی خۆی
ئەبارێنێ
بوک لە شەوی هەژاریا
هەناسەی شادی هەرئەکێشێ .


٭ : یاساقوڵی : مەبەست ناماقوڵی نرخ نەدان بەیاسای ژیان .
٭ وێنە بە سوپاسەو لە هونەرمەند کاک نەجات چیمانیم وەرگرتووە کە خۆی کێشاویەتی.

___

کاماڤینگا بووە مەدریدی

KDC

ئەمڕۆ لە ئیستنەبوڵی تورکیا تیروپشکی یانە پاڵەوانەکان ڕادەکێشرێ 

KDC

کریستیانۆ ڕۆنالدۆ لە مان یونایتد

KDC
KDC

FREE
VIEW