KDC

بەربژێرەکان بۆ بردنەوەی خەڵاتەکانی زەبێست

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان، به‌ فه‌رمی شۆرت لیستی به‌ربژێره‌كانی بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاته‌كانی زه‌بێستی بۆ باشترین یاریزانه‌كانی جیهان، گۆڵپارێز و راهێنه‌ر له‌سه‌ر ئاستی خانمان و پیاوان راگه‌یاند.

له‌ راگه‌یاندراوێك كه‌ له‌ پێگه‌ی ماڵپه‌ری فه‌رمی فیفا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهان، شۆرت لیستێكی دیکەی به‌ربژێرانی بۆ برده‌نه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باشترین یاریزان، گۆڵپارێز و راهێنه‌ری جیهان له‌سه‌ر ئاستی پیاوان و خانمانمان راگه‌یاند، كه‌ وابڕیاره‌ له‌ رۆژی 17 مانگی كانوونی دووه‌م (مانگی یه‌ك)ی ساڵی 2022، له‌ ئاهه‌نگێكی تایبه‌ت به‌بێ ئامده‌بوونی میوانان و، به‌هه‌مان شێوه‌ی ساڵی رابردوو كه‌ به‌شێوه‌ی ئۆنلاین ئه‌نجامدرا، باشترینه‌كان دیاریی بكرێن.

لیستی فیفا بۆ باشترین یاریزانی جیهان له‌سه‌ر ئاستی پیاوان پێكهاتووه‌ له‌ 11 یاریزانی دیار،كه‌ پێكهاتوون له‌: كه‌ریم بنزیما، كیڤن دیبڕۆین، كریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئێرلینگ هاڵاند، جۆرجینهۆ، نگۆلۆ كانتی، لیڤاندۆڤسكی، كیلیان مباپێ، لیۆنێل مێسی، نێیمار داسێلڤا، محه‌مه‌د سه‌ڵاح.

لیستی به‌ربژێران بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی زه‌بێست، بۆ باشترین راهێنه‌ری جیهان له‌سه‌ر ئاستی پیاوان: ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی، هانس فلیك، پیپ گواردیۆلا، رۆبێرتۆ مانسینی، لیۆنێل سباستیان سكالۆنی، دیێگۆ سیمیۆنی، تۆماس تۆخێل.

لیستی به‌ربژێران بۆ بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی زه‌بێست بۆ باشترین گۆڵپارێزی جیهان له‌سه‌ر ئاستی پیاوان: ئه‌لیسۆن بیكێر، جانلویجی دۆنارووما، ئیدوارد مێندی، مانوێل نۆیه‌ر، كاسپه‌ر شمایكێڵ.

فیفا له‌ راگه‌یاندراوه‌كه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، ده‌نگدان به‌ باشترین به‌ربژێره‌كان تا رۆژی 10 مانگی كانوونی یه‌كه‌م، (مانگی دوانزه‌)ی 2021 به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌ رۆژی 17 مانگی كانوونی دووه‌م (مانگی یه‌ك)ی ساڵی 2022 له‌ ئاهه‌نگێكی تایبه‌ت، كه‌ به‌شێوه‌ی ئۆنڵاین ئه‌نجام ده‌درێت، ناسنامه‌ی باشترینه‌كان به‌هه‌مان شێوه‌ی ساڵی رابردوو ئاشكرا ده‌كرێت.

___

وادەی خستنە بازاڕی ئایفۆن 13 ئاشکرا دەکرێت

KDC

ئەڵمانیا :- مێرکل داوای گفتوگۆی بەپەلە لە نێوان هەرێمەکانی وڵات بۆ ڕێوشوێنەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات

KDC

ئەمڕۆ لە ئیستنەبوڵی تورکیا تیروپشکی یانە پاڵەوانەکان ڕادەکێشرێ 

KDC
KDC

FREE
VIEW