KDC

شیکارییەکی نوێ جۆرێک لە نزیکی ئەو مرۆڤە ئاشکرا کردووە ، کە دوو ملیۆن ساڵ پێش ئێستا لە ئەفریقای باشوور ژیاوە و وەک مرۆڤ ڕۆیشتووە و وەک مەیمون سەرکەوتووە

.

زاناکان گوتیان دۆزینەوەی فۆلسیلە نوێیەکانی سەر بە ئۆسترالۆپیثیکس سیدیبا، گفتوگۆیەکی چەند دەیەی دەربارەی ئەوەی کە چۆن نیمچە مرۆڤ ملیۆنان ساڵ پێش ئێستا ژیاوە چارەکرد.

بەپێی ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵ، تیمێکی نێودەوڵەتی لە توێژەران بە سەرۆکایەتی زانکۆی نیویۆرک و زانکۆی ویتواتەرسۆرد لە جۆهانسبێرگ، ئەو ئێسکانەیان شیکردەوە کە لە بلۆکە بەردینەکانی نێو ئەشکەوتێکدا لە ئەفریقای باشوور دۆزراونەتەوە.

ئەم ئێسکانە، بە “لینکی ونبوو” وەسف کراوە، هی ناوچەی خوارەوەی پشتە.

دەیلی مەیڵ ڕوونی کردەوە، کە توێژەران ئەم ئێسکانەیان بەکارهێناوە بۆ دروستکردنەوەی سیدیبا ی ئۆسترالۆپیتیک، کە پێشەکی سەرەتایی مرۆڤە.

“لینکە ونبووەکە” دەریخست کە جۆرەکان لەسەر پێیەکانی ڕۆیشتووە، هاوکات پەلی سەرەوەی بۆ سەرکەوتن وەک مەیمونەکان بەکارهێناوە.

پڕۆفیسۆر سکۆت ویلیامز، لێکۆڵەری سەرەکی لە زانکۆی نیۆرک، گوتی ناوچەی دواوەی خوارەوە گرینگە بۆ تێگەیشتن لە سروشتی پیاسەکردنی باوباپیرانمان.

___

وەرزی تەکاندنی گوێز لە هەورامان دەست پێ دەکات

KDC

خاچی سوور بێ وەڵامە لەسەر نامەی بارودۆخی کۆچبەرانی سنووری پۆڵەندا

KDC

کاروانێکی دیکەی فایزەر دەگاتە عێراق

KDC
KDC

FREE
VIEW