KDC

نزیک بونەوەی هالاند لە ڕیاڵ مەدرید


مینۆ ڕایۆلای بەڕێوەبەری کارەکانی هالاندی نەرویجی لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی کواترۆی ئیسپانی ئاشکرایکرد، هالاند پێی ڕاگەیاندووە دەیەوێت کەشی ئەڵمانیا بەرەو ئیسپانیا بگۆڕێت و حەزدەکات خانوویەک لەو وڵاتە بکڕێت و بە دووری نازانێت لە هاوینی داهاتوودا یانەیەک لە ئیسپانیا دەستنیشان بکات تا پەیوەندی پێوە بکات.

بەڕێوەبەری کارەکانی هالاند هەرچەندە ڕەتیکردووە ناوی ئەو یانە ئاشکرابکات کە هالاند دەیەوێت لە داهاتوودا یاری بۆبکات، بەڵام سەرچاوە ڕۆژنامەنووسییەکان ئاماژە ڕیاڵ مەدرید دەکەن و لەو پێناوەشدا یانەکەى مەدرید ئامادەکاری دەکات تا بودجەى پێویست بۆ یاریزانە نەرویجییەکە تەرخان بکات.

گواستنەوەى هالاند بۆ هەریانەیەک تێچوویەکی زۆری دەوێت کە زیاترە لە 100 ملیۆن یۆرۆ بە جۆرێک بڕگەى هەڵوەشاندنەوەى گرێبەستەکەى لەگەڵ دۆرتمۆند سەروو 70 ملیۆن یۆرۆیە و ڕایۆلاش بۆ کاری گواستنەوەى داوای 30 ملیۆن یۆرۆ دەکات و مووچەى ساڵانەی یاریزانەکەش 35 ملیۆن یۆرۆیە.

___

چاڤی بێدەنگی شکاند

KDC

لە ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ ژمارەیەکی زۆر تووشی كۆرۆنا دەبن

KDC

یابان خەیاڵی کردە راستی و پاسکیلی فڕیوی درووستکرد

KDC
KDC

FREE
VIEW