KDC

سەرۆکی مەکسیک کۆنترۆلکردنی پەتای کۆرۆنا ڕادەگەیەنێت

سۆران حەسەن …
لەکاتێک جیهان دووچاری شەپۆلی چوارەمی پەتایی کۆرۆنا دەبێتەوە و شێوەی نوێی گۆراوی کۆرۆنا (ئۆمیکرۆن )جیهانی توشی نیگەرانی کردووە ،بەڵام مانوێل لوبیز ئۆبراۆر سەرۆکی مەکسیک دوێنێ چوارشەمە کۆنترۆلکردنی پەتایی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆڤید19 ڕاگەیاند
ئەمەو سەرۆکی مەکسیک لەوتارێکدا بەرامبەر هاوڵاتیان لە گۆرەپانی سەرەکی پایتەخت بەبۆنەی سێ ساڵەی حکومەتەکەی ڕایگەیاند :- کە لە سەدا 86 هاوڵاتیانی مەکسیک لەسەرو 18 ساڵیەوە نزیکن لەوەی هەردوو ژەمە ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنەیان وەرگرن ،ئێستا پلان هەیە 15 بۆ18 ساڵی کە ڤاکسین وەرگرن و هەروەها ژەمەسێیەمی چالاکی ڤاکسین بۆ بەتەمەنەکان دەستپێدەکات

لەدرێژەی پلانی داهاتوو سەرۆکی مەکسیک وتی «کۆنترۆڵکردنی پەتاکە ڕێگەمان پێدەدات بگەڕێینەوە بۆ پلانی سەرەتایی خۆمان بۆ باشترکردنی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان، وەک زیادکردنی ژمارەی پزیشکەکان کە لە ئێستادا لە 1.2 بۆ هەر 1000 کەس دەوەستێت»
ئەمەو سەرۆکی مەکسیک ئاشکرایکرد گەر هەوڵەکانمان باش بڕوات ئەوا ڤاکسینی پاتریایی مەکسیکی وەردەگرین

سەرۆکی مەکسیکی دووپاتی کردەوە کە ئابووری چاک دەبێتەوە لەو قەیرانەی کە بەهۆی ئەم پەتایەوە دروست بووە و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی لە ساڵی 2020دا ڕێژەی 8.5 لەبەرهەمی ناوخۆ ببەسترێت
من گومانم لەوەدا نییە کە ئێمە زۆر زوو بەسەر هەڵئاوسانی ئابووری سەردەکەوین ،چونکە ئێمە وەک وڵاتانی تر قەرزار نین و داهاتی گشتیمان لە دەست نەداوە
جێی ئاماژەیە مەکسیک ژمارەی دانیشتوانەکەی 126 ملیۆن کەس، لە سەرتای سەرهەڵدانی کۆرۆنا تا ئێستا 3.8 ملیۆن حاڵەتی توشبوون بەپەتایی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆڤید19 تۆمار کراوە، لە کاتێکدا ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی ئەم پەتایە 294428کەس بووە

سەرچاوە:-
skynewsarbia

___

ئەڵمانیا :- مێرکل داوای گفتوگۆی بەپەلە لە نێوان هەرێمەکانی وڵات بۆ ڕێوشوێنەکانی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات

KDC

کلاسیکۆی جیهان

KDC

کۆشکی سپی: ڕاپۆرتی سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆڤید ١٩ ڕۆژی سێشەممە ئامادەبێت

KDC
KDC

FREE
VIEW