KDC

ڕۆڵی ئافرەت لەکۆمەڵگەی کوردی

علی جمال


ئافرەت ئەو کەسەیە کە مرۆڤ لەنەبوونەوە دێنێتە بوون و دروست کەری مرۆڤایەتیە ھەروەھا لە پێکھاتەی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی خۆی دەبینێتەوە لەبەیەکەوە ژیانی ھەردوو ڕەگەزی نێر ومێ کە ھەردووکیان تەواو کەری یەکترن کە پێگەی ھەردووکیان لەڕووی کاروبارەکانی ژیان یەکسانن وەٸەمەش لەکۆمەڵگەیەکەوە بۆ کۆمەڵگایەکی تر جیاوازە
ٸافرەت پێویستی بەھێزێکی ڕووبەڕووبونەوەیە کەپێکھاتبێ لە ٸیرادەی ھەست بەخۆبوون بۆئەوەی بتوانێ شان بەشانی پیاوان خۆی لەگۆڕەپانی سەختی ژیان قایم بکات و بتوانێ لە ھەموو بوارەکانی ژیان کاربکات تا لەو چوارچێوەیەیەی کە خۆی تێدا حەشارداوە لەشەرم و بێدەسەڵاتی بەربەستەکان ببەزێنێ بەشداری لەڕەوتی ژیانی کۆمەڵگا بکات
ھەربۆیە ھەنێک لەفەیلەسوڤ و ناودارانی جیھان کە باس لە ٸافرەتان دەکەن لەوانە
ناپلیۆن پۆناپارت دەڵێت (ئافرەت بەدەستێکی لانکە و بەدەستێکی ھەمووجیھان ڕادەژەنێ)
ھەروەھا نوسەری ڕووسی سۆخۆملینسکی پسپۆڕی پەروەردە دەڵێت(ٸافرەت لە پەروەردە کردنی خۆشەویستیدا ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت وەھەر نەک دایکی مناڵە بەڵکو پیاویش پەروەردە دەکات)ھەروەھا دەڵێ (ٸەوە ژنی ٸازا و بەھێز و دڵسۆزە کە پیاوی ئازا و بەھێز دەخوڵقێنێت)
خودای گەورە مرۆڤەکانی بەٸازادی دروست کردووە بێ جیاوازی ڕەنگ و زمان و ڕەگەز جیاوازی ئافرەت و پیاو تەنھا ڕەگەزەکەیەتی بەڵکو ٸافرەتیش دەتوانێ ئەوشتانەی پیاو دەیکا ٸەوانیش ئەنجامی بدەن دەتوانین بڵێین ئافرەتان گەوھەرێکی خودان لەسەر زەوی ھەربۆیە خودای گەورە بەھەشتی لەژێر پێی دایکان داناوە ھەروەھا لە ٸاینی ئیسلامدا بەگەورەی باسی ئافرەت دەکات و دوو سوڕەت بەناوی ئافرەتان دانراوە لە وانە سوڕەتی (مریم ــ نسا) ھەروەھا داوا دەکات ڕێزی ٸافرەتان بگرن پیاوانیش ٸاگادار دەکاتەوە کە ٸافرەتان ٸەمانەتن و دەبێت بەجوانترین شێوە ماماڵەیان لەگەڵ بکرێ . د
ڕێزگرتن و چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ ٸافرەتان پەیوەستە بەگوێرەی ڕۆشنبیری تاکەکەس لەکۆمەڵگادا وەھەروەھا لەکۆمەڵگەی کوردی لایزۆر بەمان ڕوونەکە ٸافرەتان لەزۆرێک مافەکانی بێبەش کراوە لەکاتێک کە ٸافرەتی کورد چ لەبواری سیاسی و ڕاپەڕینەکانی کورد و پەروەردە کردنی مناڵ ھاوشانی پیاوان لەخزمەت کردنی کۆمەڵگە بەشداری کردوە وە پێشکەوتنی ژیانی کورد لەھەموو بوارەکاندا تەنیا بەپیاوان نەکراوە بەڵکو دەست وبازوو ھەوڵدانی ٸافرەتیش ڕێنیشاندەر و یارمەتیدەر بووەبۆ سەرکەوتنی بەسەر کۆسپەکانی ژیاندا.ا
ٸافرەتی کورد لەھەموو بوارەکاندا ھەوڵوتێکۆشانی کردوە لەگەڵ پیاوان بەجۆرێک شان بەشانی پیاوان لەپەروەردە کردنی نەوەی نوێ کەدەبێتە ھێزێکی بەتوانا بۆ پێش کەوتنی وڵات وە ھەروەھا بۆ بەرگری لەخاکی کوردستان خەباتیان کردوە جێ دەستیان دیاربووە لەمێژە ئافرەتی کورد پاڵپشت و یارمەتیدەری پیاوان بوون لەمێژووی کوردا چەندین ٸافرەتی ٸازا وبوێر و دەست ڕەنگین باسکراون لەوانە (حەپسەخانی نەقیب ـ مەستورە کوردستانی ـ عادیلە خانم ـ عسمت قازی محمد)چەندین ٸافرەتی بەتوانا تر ھەن وە لەم ساڵانەی دوایدا ٸافرەتی کورد ڕۆڵی زۆری بینی لەشەڕی دژی داعش وشان بەشانی پیاوان بەرگریان لەخاک وڵاتەکەیان دەکرد بەتایبەتی ئافرەتانی کۆبانێ کەچۆن ببوون بەپارێزەری نەتەوە و شارەکەیان تەنانەت پارێزەری مرۆڤایەتیش ناوزەند کرابوون ببون بەسمبولی نەتەوەکەیان ھەروەھا سەلماندویانە کەٸەرکی دیکەش لەٸەستۆ بگرن وەک بەشێک لە کۆمەڵگە بەشداری خەباتی سیاسی بکەن لەھەموو بوارەکاندا ئازایی و تواناکانی خۆیان دەربخەن.ا
ئافرەت بناغەی خێزانە وسەرچاوەی خۆشەویستی و گەرمکەرەوەی ھێلانەی ژیانە ھەربۆیە ژیان بەبێ ڕۆڵی ٸافرەت ھیچ بەھایەکی نابێت

___

سەرۆکی مەکسیک کۆنترۆلکردنی پەتای کۆرۆنا ڕادەگەیەنێت

KDC

بەرشەلۆنەو ڤایرۆسی کۆرۆنا

nusar1

بە هۆی کارێکی ئەردۆغانەوە بەهای لیرە بۆ نزمترین ئاست دابەزی

KDC
KDC

FREE
VIEW