KDC

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان :- ئۆمیکرۆن زۆر خێراتر بڵاودەبێتەوەلە دەلتا بەڵام نیشانەکانی سوکترن

سۆران حەسەن…
دوێنێ یەک شەممە ڕێکخراوی تەندروستی جیهان بڵاویکردەوە کە شێوەی گۆراوی کۆرۆنا کۆڤید 19 ئۆمیکرۆن لە63 وڵاتی جیهان بڵابۆتەوە دەتاکان وا دەردەخەن زۆر خێراتر لە شێوە گۆراوەکانی تری کۆرۆنا (دەلتا )بۆنموونە بڵاودەبێتەوە ،بەڵام نیشانەکانی تووشبوون بەنەخۆشیەکە سوکترن ئەمەش کاریگەری ڤاکسینەکان دەردەخات هەرچەندە زانیاریەکان لەوبارەیەوە تائێستا روون نیین

ئەمەو ڕێکخراوی نابراو زانیارەکانی لەبارەی ئۆ میکرۆن بەناتەواو و کەم ناوبرد بەڵام وانیشاندەدات کە خێراتر بڵاوبێتەوە لە دەلتا ، کە لە ئێستادا زۆربەی تووشبوانی لەجیهاندا لەجۆری شێوەی گۆروای کۆرۆنا دەلتان . ئەم خێراییەی بڵاو بوونەوەیە نەک تەنها لە ئەفریقای باشوور، بەڵکو لە بەریتانیاش چاودێری کراوە، کە دەلتا گۆڕاوەکە تێیدا بەربڵاوە.

لەبەر نەبوونی داتای پێویست، هێشتا ڕێکخراوی تەندروستی جیهان ناتوانێت ئەوە دیاری بکات کە ئایا ڕێژەی بەرزی دانیشتوانە بەڤاکسین بەرگریەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕاستییەی کە ئۆ میکورن “بەرگری هەڵاتن، توانای جووڵەی بەرز دەقۆزێتەوە، یان تێکەڵەیەک لە دووانە”.
هەرچۆنێک بێت، داتاکان هێشتا ناتەواون بۆ دیاریکردنی نیشانە قورسەکانی ئەو نەخۆشییەی کە بەهۆی گۆڕانی ئۆ میکرۆنەوە دروست بووە، هەرچەندە نیشانەکان ئێستالە هەردووکیشوەر،ئەفریقای باشوور، کە بۆ یەکەم جار ئۆمیکرۆن بڵاوبووەوە، و لە ئەوروپا نیشانەکانی سوک ومامناوەندن

سەبارەت بە ڤاکسینەکان لە دژی کۆڤید-19، ئەو داتا سنوردارانەی کە بەردەستن و هەروەها جێ پەنجەی بۆماوەیی ئەمیکرۆن گۆڕاون ئاماژە بە “کەمبوونەوەی کاریگەریەکان دەکەن لە ڕووی پاراستنی جەستە لە توشبوون و بەرگریەوە

جێی ئاماژەیە ڕۆژی چوار شەممە تاقیگاکانی کۆمپانیای ڤاکسین دژ بە کۆڤید 19 Pfizer/BioNTech ڕایانگەیاند :- کە ڤاکسین دژ بە کۆرۆنا یەکێک لە کاریگەرترین ڤاکسینەکانی ترە تا ئێستا، ئەوپشتراستکردەوە کە ڤاکسینەکەی “کاریگەر” دەمێنێتەوە لەسەر شێوەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆن دوای “سێ ژەمە ڤاکسین
ئەمەو تائێستا زۆربەی وڵاتان بۆ وەرگرتنی ژەمە سێیەمی ڤاکسین دژ بە شێوەگۆراوەکانی کۆرۆنا هانی خەڵکدەدەن چونکە شێوەی گۆراوی دەلتا ئیستا زۆر خێرا بڵاودەبێتەوە دوای سوک کردنی ڕێوشوێنەکانی خۆپارێزی لە هاویندا وگەرانەوە بۆ ڕێکارەکانی خۆپارێزی بە بەستنی دەمامک یان (ماسک)لە شوێنەداخراوکان و ڕێکاری G1,G2وG3بەپێی خێرایی بڵاوبوونەوە و توشبووان لە وڵاتانی ئەورپا گۆرانی بەسەردادێت

سەرچاوە:-
ئاژانسەکانی هەواڵ

___

سودی زەعفەران

KDC

چین پلانی ئەوەی هەیە یەکەم ئئتۆمبێلی فڕین درووست بکات

KDC

ئێران شەش مانگە موچەی کرێکارانی ڕوانسەری نەداوە

KDC
KDC

FREE
VIEW