KDC

کۆرۆنا لە ڕیاڵ مەدرید بڵاوبووەوە

ڕیاڵ مەدرید بەرەو قەیرانێکی نوێ هەنگاو دەنێت، ئەوەش دوای ئەوەی هەردوو یاریزان، مارسیلۆ و لۆکا مۆدریج دەرکەوت تووشی ڤایرۆسی کرۆنا بوون.

ڕۆژنامەی کەتالان سپۆرت، ئاماژەی بەوەکرد، لەنێو ڕیزەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید، نیگەرانی جدی هەیە سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا لەنێو ئەستێرە شاهانەییەکە، ئەگەری بەرزبوونەوەی حاڵەتەکان بۆ زیاتر لە پێنج یاریزان دەکرێت.

هەروەها کارلۆ ئەنجیلۆتی ڕاهێنەری یانەکە، بڕیاری ڕاگرتنی مەشقەکانی داوە، تا سبەی، بۆ ئەوەی تاقیکردنەوەی پزیشکی زیاتر بکرێت لەسەر تەواوی تیمەکە.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی، ڕایگەیاند کە ڕیاڵ مەدرید ڕێوشێن و چاودێری توندتر کردووە لە دوای دەرکەوتنی دوو یاریزانی یانەکە بە ڤایرۆسی کرۆنا، هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاند کە سەردانی کردن بۆ بنکەی مەشق و ڕاهێنان قەدەغەکراوە و، دەرکەوتنی دۆسیەی نوێ بەدەر نیە لە تیپەکە، ئەمەش پاش ئەوە دێت کە ڕیاڵ مەدرید ڕۆژی یەک شەممەی داهاتوو لە خولی ئیسپانی ڕووبەڕووی قادش دەبێتەوە.

___

بۆ یەکەمجار گورچیلەی بەراز بۆ مرۆڤ دادەنرێت

KDC

ھۆ .. موختاری شاری دڵم..!

KDC

ئەگەر هەوکردنی جومگەکانت هەیە، ئەمانە بخۆ

KDC
KDC

FREE
VIEW