سۆران حەسەن …
وڵاتی هۆڵەندا کەرەتینەی تەواوی لە رۆژی یەکشەممەوە تا ناوەراستی مانگی یەک ڕاگەیاند
ئەمەو مارك ڕۆتی سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا له‌ڕۆژی یه‌كشه‌مه‌وه بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی مانگێك له ته‌واوی وڵات به‌هۆی زۆری تووشبووان بەشێوەی نوێی گۆڕاوی كۆڕۆنا ئۆمیكڕۆن کەرەتینەی تەواو ڕاگەیاند
هەروەها له ته‌واوی وڵات ئاهەنگە فەرمیەکان یادی ڕۆژی لەدایکبون و سه‌ری ساڵ بەشێوەیەکی فەرمی ڕادەگیرین لەپێناو بەرگرتن لەفراوان بڵاوبونەوەی پەتایی کۆرۆنا
سه‌رۆك وه‌زیرانی هۆڵه‌ندا هه‌روه‌ها ڕایاگه‌یاند: به دڵگرانییه‌وه ئه‌مشه‌و ئه‌م هه‌واڵه ڕاده‌گه‌یه‌نم و به چه‌ند وشه‌یه‌كی كه‌م كورتی ده‌كه‌مه‌وه ئه‌ویش ڕاگه‌یاندنی كه‌ره‌نتینه له ته‌واوی هۆڵه‌ندا له ڕۆژی 19ی مانگ تاكو ناوەراستی مانگی داهاتوو واتە 14 مانگی یەکی 2022
هەروەها ڕێکارەکان بۆ یادەکانی ڕۆژی لەدایک بوون سەری ساڵ کۆبونەوەکان کەم بکرێنەوە ،کەزۆرترین دوو میوان لە سەرووی تەمەنی 13 ساڵەوە لە ماڵەوە و چوارکەس
هیچ مەراسیم و کۆبونەوەیەک ڕێی پێ‌نادرێت جگە لە پرسە و بازاری هەفتانە و یاری وەرزشیەکان بەبێ ئامادەبوونی جەماوەر
هەموو قوتابخانەکان تا لانی کەم 9ی کانوونی دووەم دادەخرێن، ئەگەری هەیە داخستنەکە تا 14ی مانگی یەک درێژبکرێتەوە
ڕێستۆرانتەکان دەتوانن بەردەوام بن لە فرۆشتنی خواردنی ئامادەکراو دلیفری ، و دووکانە نا پێویستەکان دەتوانن هەندێک خزمەتگوزاری پێشکەش بکەن
لەدرێژەی ڕاگەیاندنەکەیدا سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا وتی « گەر بەرگرتن نەکەین لەبڵاوبونەوە ئەگەری زۆر دۆخەکە لە کۆنترۆڵ دەرچێت بەتایبەت لە نەخۆشخانەکان ،هەرچەندە ئێستا ژمارەی توشبووان زۆر فراوان نییە بەڵام ئۆمیکرۆن زۆر بەخێرایی بڵاەدەبێتەوە
جێی ئاماژەیە بەپێی دواین ئاماری پەیمانگای نیشتمانی تەندروستی گشتی هۆڵەندا ژمارەی توشبووان لە سەرەتایی پەتایی ڤایرۆسی کۆرۆنا , 2,9 ملیۆن کەسە و ژمارەی مردن 20هەزار کەسە
سەرچاوە:-
BBCARABIC