سۆران حەسەن…
ڕۆژی دووشەممە تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسوس بەرێوەبەری گشتی ڕێکخراوی تەندروستی جیهان لە بارەگایی نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری جنێفی سویسرا ڕایگەیاند هیواخوازە کە ساڵی 2022 کۆتا ساڵی پەتایی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆڤید 19بێت
ئەمەو گیبریسوس جەختی کردەوە کەڕێکخراوی تەندروستی جیهان چی لە توانادابێت دەیکات بۆئەوەی ساڵی 2022 کۆتا ساڵی پەتایی ڤایرۆسی کۆرۆنا بێت
لەدرێژەی لێدوانەکەی دا گیبریسوس وتی «گەر بمانەوێت ساڵی داهاتوو کۆتایی بە کۆرۆنا بهێنین دەبێت ڤاکسین بەیەکسانی بۆ هەمووان بێت ،ئەوکاتەی هەموو وڵاتانی جیهان تا ناوەراستی ساڵی 2022 نزیکەی حەفتە دەر سەدی ڤاکسینیان وەرگرت ،هیوایی کۆتایی هاتن بە پەتایی کۆرۆنا زۆر دەبێت
لەکۆتایی ڕاگەیاندەکەی سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستی جیهان داوای هەڵوەشاندنەوە یادەکانی ڕۆژی لەدایکبوون و سەری ساڵ کرد وتی «لەجیاتی ئاهەنگ و خۆشی ئێستا و خەم ودڵگرانی ڕۆژانی داهاتوو مان »
بۆ ئەو خێزان و کەسانەی کە دەیانەوێت لە وەرزی پشووی یادەکان کاتەکان پێکەوە بەسەرببەن، یادەکان هەڵوەشێنەوە باشترە نەک لەدەستدانی ژیان”
سەرچاوە:-
ئاژانسەکان