رێکخەرانی خولی ئینگلیزی خشتەی یاریەکانی وەرزی نوێی دوو هەزارو بیست و یەک بۆ دوو هەزارو بیست و دوویان بڵاوکردەوە.
بەپێی خشتەکە رۆژی چواردەی ئابی داهاتوو کاروانی وەرزی نوێی پریمەرلیگ دەست پێ دەکاتوو تا وەکو بیست و دووی ئایاری دووهەزارو بیست و دوو دەخایەنێت.
لەدەستپێکی رکابەریەکانی وەرزی نوێ یانەی مانچستەر ستی پاڵەوان لەیاری لوتکەی گەری یەکەم رووبەرووی یانەی تۆتنهام دەبێتەوە، لەبەرامبەردا یانەی چیلسی خاوەن چامپیۆنزلیگ لەگەری یەکەم لەبەرامبەر یانەی کریستاڵ پالاس یاری ئەنجام دەدات.
لەگەری دووەمیش رۆژی بیست و یەکی ئاب یاری دێربی شاری لەندەن لەنێوان هەردوو یانەی چێلسی و ئەرسنال بەرێوەدەچێت، یانەی مانچستەر ستی پاڵەوان لەدەستپێکی رکابەریەکان چەند یاریەکی بەهێز ئەنجام دەدات.
لەگەری سێیەم لەبەرامبەر یانەی ئەسنال یاری دەکات، دواتر لەگەری چوارەم میوانداری یانەی لیستەر ستی پاڵەوانی جامی یەکێتی ئینگلتەرا دەکات، لەگەری شەشەمیش دەبێتە میوانی یانەی چێلسی و دواتر لەگەری حەوتەم میواندار یانەی لیڤەرپول دەکات.