KDC

بەرشەلۆنەو ڤایرۆسی کۆرۆنا

بەرشلۆنە ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند، یاریزانی نێوەڕاست فیلیپ کۆتینهۆ و بەرگریکار سێرگینۆ دیست و، یاریزان عەباس سەمەد زەڵزولی، تووشی ڤایرۆسی کرۆنا بوون.

بەرشلۆنە بە دەست هەوکردنی ڤایرۆسی خێراوە دەناڵێنن و پێشبینی دەکرێت ڕۆژی یەکشەممە، یاری داهاتوویان بەرانبەر ڕیاڵ مایورکا لە دەست بدەن، لەوانە عوسمان دێمبێل و ساموێل ئۆمتی.

تاقیکردنەوەکانی ئەم هەفتەیە ئەوەشیان ئاشکرا کرد، کە کلێمێنت لانگلی، دانی ئەلڤێس، جۆردی ئەلبا و ئەلیخاندرۆ بەڵد، تووش بوون.

بەرشلۆنە لە لێدوانێکیدا رایگەیاند، یاریزانان سێرگینۆ دیست، کۆتینهۆ و عەبدولسەمەد زەڵزولی تووشی ڤایرۆسی کرۆنا بوون، ئەم یاریزانانە لە تەندروستییەکی باشدان و لە ماڵەوە گۆشەگیرن.

بەرشلۆنە لە ڕیزی هەڵبژاردەی لالیگادا، لە ڕیزبەندی حەوتەمی لالیگایە بە کۆکردنەوەی 28خاڵ لە 18یاریدا

___

( ئەهریمەن )

KDC

سوودەکانی پاسکیل سواری

KDC

هۆکاری کەمبوونەوەی سپێرمی پیاو ئاشکرا دەکرێت

KDC
KDC

FREE
VIEW