KDC

لەبەر ئەم هۆکارە میسی بەشداری یاری نێوان سانجێرمان و ڤان ناکات

پاریس سانجێرمان ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، ئەستێرەی ئەرجەنتینیان لیۆنێل میسی یەکێکە لەو چوار یاریزانەی، کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

یانەکە ئاماژەی بەوەدا، کە چوار یاریزانی دیکە شان بە شانی میسی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، کە بریتین لە: جوان بێرناتی ئیسپانی و، سێرجیۆ ڕیکۆی گۆڵچی و، یاریزانی نێوەڕاست ناتان بیتوماسالا.

پاریس سانجێرمان دووپاتیکردەوە کە یاریزانەکان بە گوێرەی یاساکانی پرۆتۆکۆلی تەندرووستی لە ژێر کۆنتڕۆلی تەندرووستی دەبن.

یانەکە ئەوەشی ڕایگەیاند کە تاقیکردنەوەکان لە کاتی پشووی زستاندا ئەنجامدراوە و، پێش دەستپێکردنەوەی ڕاهێنانیش، چوار حاڵەتی ئەرێنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نێو یاریزانەکان و یەک حاڵەتی ئەرێنی لە نێو ستافەکەدا هەبووە، بۆیە میسی و هاوەڵەکانی بۆ یاری ڕۆژی دووشەممەی پاریس سانجێرمان و یانەی ڤان بەشداری ناکەن.

___

یارییەکانی ئەمڕۆ

KDC

گووگڵ بە درووستکردنی مۆبایلێک گورز لە هواوی و ئایفۆن دەدا

KDC

نرخی دراوەکان

KDC
KDC

FREE
VIEW