KDC

٭ لە حەوشەوە ٭

باپیرم
هەمیشە ئاوی دار تووەکەی
حەوشەیانی دەدا و
زۆر بە میهرەبانییەوە
تا لە ژیاندا بوو
مامەڵەی لەگەڵ نەنکم دەکرد
بۆیە وەک وەفایەک
جیا لە تەزبیحەکەی ملی
داپیرەم تا مرد
تووی وشکی
بە چاوە دەخوارد
کەچی باجییەکەی دراوسێمان
سەرباری ئەوەی مێردەکەی
هەموو ئێوارانێ
ئاوی چیمەنەکەیانی دەدا
کەچی لەگەڵ مردنی پیاوەکەی
دوای ساڵێک
هەموو حەوشەکەیانی
کۆنکرێت کرد
دواتر لە نانەواخانەکەی نزیکیان
بۆ ژنێکی هاوڕێی باسکرد بوو
کەم ڕۆژ هەبووە
پیاوەکەی
بە قسەی ناشرین و
زۆر نزم نەیشکاندبێ
یان بە دەستی لێیانی نەخواردبێ
بۆیە ئێستاش جار جار
کە منداڵەکانی وێنەی بوکێنی
خۆی نیشان دەدەنەوە
بە چاوی پڕ فرمێسکەوە
دەست بۆ قاپ قورئانەکەی ملی دەبات و
دەڵێ: مادام دنیایەکی تر ماوە
هەرگیز گەردنت ئازاد نەبێ .

سەروەت تۆفیق

___

وەزارەتی تەندرووستی عێراق: مەترسی هاتنی شەپۆلێکی دیکەی کۆرۆنا هەیە

KDC

ئاماری نوێی تووشبوون و مردن بە کۆرۆنا

KDC

بۆ یەکەم جار لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەڵمانیا ژمارەیەکی زۆر بەرەگەز بیانی  دەردەچن  

KDC
KDC

FREE
VIEW