KDC

هاوینی 2021 گەرمترین هاوینی ئەوروپا بووە لەمێژوودا

داتای کەشوهەوای نوێ، دەریدەخات کە هاوینی 2021، ئەوروپا لە مێژووی کیشوەرەکەیدا گەرمترین هاوینی تۆمارکردووە.

ئامارەکانی پڕۆگرامی چاودێری ژینگەی کۆپەرنیکۆس لە یەکێتی ئەوروپا، دەریخست کە حەوت ساڵی ڕابردوو بە گشتی جیهان گەرمترینی بە خۆیەوە بینیووە.

بەرزترین پلەی گەرمی سیلیزی لە ئیتاڵیا تۆمارکراوە و گەیشتووەتە 48.8 پلە، 0.8 پلە بەرزتر لە تۆماری پێشوو.

هاوکات کەش و هەوای سەخت بە درێژایی ساڵ، نیشانەی خۆی درووستکردووە و، ئاگرێکی گەورە لە وڵاتانی نێوەڕاست و بە شێوەیەکی سەرەکی لافاوی کارەساتاوی لە نێوەڕاست و ڕۆژئاوای ئەوروپادا هەبووە، هەروەها لافاوی گەورە لە سوید هەبووە، لەوانەش شاری یافلە.

پلەکانی گەرما بە تێپەڕبوونی کات دەتوانێ جیاواز بێت، بەڵام ڕوونە کە زەوی لە درێژخایەندا گەرمتر دەبێت، پێشبینیش دەکرێت، کە شەپۆلی گەرمی زۆر باوتر دەبێت.

کارلۆ پۆنتێمبۆ، بەڕێوەبەری بەرنامەی کۆپەرنیکۆس لە ڕاگەیاندراوێکی ڕۆژنامەوانیدا، رایگەیاند، بۆ ئەوەی ئەوروپا بە ئامانجەکانی پەیماننامەی پاریس بژیت، پێویستە داتاکانی کەش و هەوا بە شێوەیەکی کاریگەر شیبکرێنەوە.

لە ڕێککەوتننامەی پاریسی 2015دا، زۆربەی وڵاتانی جیهان ڕازی بوون بە ئامانجی هێشتنەوەی بەرزبوونەوەی پلەی مامناوەندی جیهانی لە خوار 2 پلە، بە بەراورد لەگەڵ سەردەمی پێش پیشەسازی.

___

راوێژکاری کۆشکی سپی: وەرگرتنی ژەمی زیادەی ڤاکسین دژ بە ئۆمیکرۆن کاردەکەن

KDC

توشبووانی پەتایی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا 228 ملیۆن کەسی تێپەران ئەمەرێکا ش بەرزرتین ئاستیی قوربانیانی هەیە

KDC

مناڵان و خێزان و بەکارھێنانی مۆبایلی زیرەک

KDC
KDC

FREE
VIEW