KDC

یەکەم لێدوانی ئەمریکا و ئیسرائیل لەبارەی سەرکۆماری نوێی ئێران

هەردوو وڵاتی ئەمریکا و ئیسرائیل هەڵوێستی خۆیان لەبارەی سەرکۆماری نوێی ئێران ئاشکرا دەکەن.

رۆژی هەینی 18-6-2021، 13ـەهەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران بەڕێوە چوو و رۆژی شەممە 19-6-2021ش ناوەندی هەڵبژاردنی ئێران، سەرکەوتنی ئیبراهیم رەئیسی راگەیاند.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە: ”بەداخەوە“ هاووڵاتییانی ئێران نەیانتوانی بەشداری لە هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرددا بکەن.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها رایگەیاندووە: لە سەردەمی سەرۆکایەتیی ئیبراهیم رەئیسیشدا بەردەوام دەبن لە دانوستاندنەکان لەبارەی بەرنامەی ناوکیی ئێران.

هەروەها لیۆر هایات، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاندووە: پێویستە هەڵبژاردنی ئیبراهیم رئیسی ببێتە هۆی نیگەرانیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، چونکە رەئیسی پاڵپشتیی بەرنامەی ناوکیی سەربازی دەکات.

لیۆر هایات پێی وایە ئێران لە سەردەمی سەرۆکایەتیی رەئیسیدا، خێراتر بەرنامەی ناوکیی سەربازییەکەی پێش دەخات و هەڵبژاردنیشی نیشانەی ”نیازخراپیی ئێرانە“.

___

شارەزایان هۆشداری لە کارە نا ئاساییەکانی یەکێتی ئەوروپا لەسەر سنووری بیلاڕوس دەدەن

KDC

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا داوا دەکات هێز بە ئەوروپادا بڵاوبکرێتەوە

nusar1

هەشتەمین خولی دانوستانەکان لەسەر ڕێککەوتنی ناوکی ئێران

nusar1
KDC

FREE
VIEW