- Advertisement -

بەلجیکا: ناوەندی برۆکسل و کۆمەڵەیەک ئێوارەخوانێکیان بۆ سەدان کەس ڕێکخست

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-برۆکسل لەگەڵ کۆمەڵەی ناحکومی ئەلغەزالی کۆمەڵەی باکووری کوردستان، کە لە بەلجیکا چالاکی دەکات، ئیوارە خوانێکیان بۆ سەدان کەسی ئەو وڵاتە ڕێکخست.

کۆمەڵەی ئەلغەزالی هەوڵ دەدا بە گوێرەی کولتور

و بیروباوەڕی خۆیان لە بەلجیکا خزمەت بکەن و چەندین چالاکییان ئەنجامداوە، هەندێکیان لە کۆتایی هەفتەدا وانەی قورئان بە ٢٠٠ قوتابی کچ و کوڕ دەدەن ، کاری خێرخوازی وەکو بۆنە و گەشتە کۆمەڵایەتییەکان، وەرزشی تۆپیپێ، بۆنە ڕۆشنبیرییەکان، دابینکردنی خۆراک بۆ ١٢٠ بۆ ١٥٠ کەس لە هەفتەیەکدا و لە ٣ ڕۆژ لە مانگی ڕەمەزان دا ئەنجامدەدا، هەروەها گەیاندنی هاوکاری بۆ ناوچە هەژار و بێبەشەکان.

جێیباسە، کۆمەڵەی ئەلغەزالی ماوەی چەند مانگێکە بڕیاریانداوە لە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و بە هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی برۆکسل و بە پێی یاسای بەلجیکا کارەکانیان لە ڕووی خێرخوازی و کولتوری هەماهەنگ بن

KDC

FREE
VIEW