KDC

بایدن حەوت ملیار دۆلار پارەی بلۆککراوی ئەفغانی بەکاردێنێت

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا، فەرمانێک سەبارەت بە پارەی بلۆککراوی بانکەکانی ئەفغانستان بۆ جێبەجێکردنی یارمەتی مرۆیی بۆ ئەفغانستان و، قەرەبووی کەسوکاری قوربانیانی ڕووداوە تیرۆرستییەکەی 11 سپتیێمبەری ساڵی 2001ی شاری نیۆرک واژۆ دەکات.

سایتی سی ئێن ئێن، بڵاویکردەوە، دوای داڕمانی ئابووری ئەفغانستان لە مانگی هەشتی پار ساڵ، کە تیرۆرستانی تاڵیبان دەستیان بەسەر ئەفغانستاندا گرت، بوونی 7ملیار دۆلار بلۆککراوی بانکی ئەفغانی، بە واژۆ کردنی فەرمانی واڵاکردن بە مەبەستی بە کارهێنانی پارەی بلۆککراو، کە 3,5ملیار دۆلار بۆ هاوکاری مرۆیی خەڵکی ئەفعانستان و، نیوەکەی دیکەی بۆ قەرەبووی کەسوکاری قوربانیانی ڕووداوە تیرۆرستییەکەی 2001 تەرخان دەکرێت، ئەوەش لە دادگا کەسوکاری قوربانیان داوای قەرەبوویان کردووەتەوە.

ئابووری ئەفغانستان، لە چەند مانگێکدا پاش کشانەوەی تەواوی هێزەکانی ئەمەریکا لەو وڵاتە و، ڕووخانی حکوومەتی نێوەندی پێشوو، تێکچوو و زۆربەی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکانیش ڕاگیران، چونکە وڵاتان دوودڵ بوون لە ناردنی یارمەتی، لە بەرئەوەی نەدەزانرا کە ئەو یارمەتییانە بۆ گەلی ئەفغانی دەبێت، یا بزووتنەوەی تیرۆرستی ئیسلامی تاڵیبان بۆ کاری دیکە بە کاری دێنێت.

هەموو ئەمانە قەیرانێکی مرۆیی لێکەوتەوە، چونکە ئەفغانییەکان تووشی قەیرانی دارایی گەوورە بوون، کە بە گوێرەی ئاماری نەتەوە یەکگرتووەکان، نزیکەی22 ملیۆن هاووڵاتی ئەو وڵاتە، پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی بە پەلە هەیە.

هەروەها نەتەوە یەکگرتووەکان، یەکەمجارە لە سەرتای ئەمساڵ داوایەکی بێ وێنە بۆ یەک وڵات بەبڕی 5.1 ملیۆن یۆرۆ کۆمەکی دارایی بۆ 22ملیۆن دانیشتوانی ئەفغانستان و، 7.5 ملیۆن ئاوارەی ئەو وڵاتە لە پێنج وڵاتی دراوسێ کرد، کە ئەفغانییەکان پێویستیان بە هاوکاری بە پەلە هەیە، لە بەرئەوەی تەنانەت ناتوانن خواردنی پێویست بە دەست بهێنن، ئەوەش بووەتە هۆی لێشاوێکی گەورەی پەنابەران لە ناوچەکەدا.

سۆران حەسەن

___

بەرپرسی ناوەندی برۆکسل کۆبونەوە و دیدارێک سازدەکات

nusar1

فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی سلێمانی دوادەکەوێت

KDC

سەرۆکی فەرەنسا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

KDC
KDC

FREE
VIEW