KDC

کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا پشتگیری هەڵوێستی ئیسپانیا لەبارەی بیابانی خۆرئاوا دەکات

لە دوای ئەوەی ئیسپانیا هەڵوێستی لە بارەی بیابانی خۆرئاوا بە پشتگیری کردنی پێشنیاری ئۆتۆنۆمی ، کە لەلایەن شانشینی مەغریب ڕاگەیاند.

لە پێشهاتێکی نوێدا، کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا، پشتگیری هەڵوێستی ئیسپانیا دەکەن، لە بارەی هەرێمی بیابانی خۆرئاوا وەک بەشێک لە شانشینی مەغریب.

نەبیلا مەسرالی، گوتەبێژی سەرۆکی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، ڕایگەیاند: “یەکێتی ئەوروپا پێشوازی لەهەر پێشکەوتنێکی ئەرێنی دەکات، لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەوروپا و مەغریب، کە سوودبەخشی لە جێبەجێکردنی هاوبەشی ئەوروپا و مەغریب دا دەبێت.

لە کاتێکدا مەغریب لەسەدا 80خاکی بیابانی خۆرئاوا بە بەشێک لە سەروەری خاکی خۆی دەزانێت، بەڵام بەرەی پۆلیساریۆ، کە لەلایەن جەزائیر پشتگیری دەکرێت، داوای سەرژمێری و مافی چارەی خۆنووسین بۆ گەلی بیابانی خۆرئاوا دەکات.

جێی ئاماژەیە، ئیسپانیا ساڵانێکە پشتگیری ڕیفراندۆمێک لە پێناو مافی چارەی خۆنووسین بۆ گەلی ئەمازیخی لە بیابانی خۆرئاوا دەکات، بەڵام لە پێشهاتێکی نوێدا، هەفتەی ڕابردوو پشتگیری پێشنیاری مەغریبی بۆ ئۆتۆنۆمی وەک هەرێمێکی شانشینی رەبات، ڕاگەیاند، ئەمەش تەنگژیەکی سیاسی لە ناوچەکەدا دروست دەکات، لە کاتێکدا جەزائیر هەناردەی گازی سرووشتییە بۆ ئیسپانیا و ئیتالیا، هەروەها بەهۆی شەڕی ئۆکرانیا و ڕووسیاش، دابینکردنی سووتەمەنی بۆ یەکێتی ئەوروپا ئاسان نییە، ڕەنگە ئەمەش کارتێکی فشاربێت، کە جەزائیر لە دژی هەڵوێستی یەکێتی ئەوروپا بەرانبەر بیابانی خۆرئاوا بەکاری بهێنێت.

سۆران حەسەن

___

دوایین پێشهاتەکانی جەنگی ڕووسیا و ئۆکرانیا

nusar1

ئاسمانەکانی ئەوروپا بە ڕووی فرۆکە ڕووسیەکاندا دادەخرێن

nusar1

هەواڵگری ئەمەریكا نەیتوانی سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا دەستنیشان بكات

KDC
KDC

FREE
VIEW