- Advertisement -

چەند چالاکییەکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە بەلجیکا

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە بەلجیکا (kdc-cdk belgium ) زنجیرە کۆبونەوەیەکیان لەگەڵ پارتێکی کوردی و چەند رێکخراو و کۆمەڵەیەک ئەنجامدا.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠ ئایاری ٢٠٢٤، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەلجیکا کۆبونەوەیەکیان بە سەرپەرشتی جیهانگیر عالی دۆلەمەری بەرپرسی ناوەند لەگەڵ بەها ئیبراهیمی بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران لە برۆکسل ئەنجامدا.

لە دیدارەکەدا بەها ئیبراهیمی بەرپرسی کۆمیتەکە پاڵپشتی تەواوی بۆ ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و هەماهەنگی لە کار و چالاکییەکان و بۆنە نیشتمانییەکان دووپاتکردەوە.

هەر هەمان ڕۆژ ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-برۆکسل لەگەڵ کۆمەڵەی زاگرۆس کۆبوونەوە و باسیان لە کار و ئامانجی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بۆ هەماهەنگی و یەکڕیزی کوردستانیان لە وڵاتی بەلجیکا کرد، دواتر ئیبراهیم خۆدا مۆرادی بەرپرسی کۆمەڵەی زاگرۆس و محەمەد ڕەزا عەلیخانی جێگری، جەختییان لە هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ ناوەندی رەوەندی کوردستانی-بەلجیکا کردەوە، هەروەها بڕیار لەسەر ئەنجامدانی چالاکی زیاتر لە وڵاتی بەلجیکا درا، کە تێیدا پاڵپشتی یەکتر بن.

هەروەها ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ هەریەکە لە چالاکوانانی بەلجیکا ناجی ڕێکانی لە شاری ئەنتورپ و خاتوو جیهان سێدۆ عفرینی لە شاری ئۆستەندە کۆبونەوە و پەیوەندی و یەکڕیزی کوردستانیان لە نێو کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی دووپاتکرایەوە.

شایانی باسە، لەو کۆبونەوە و دیدارانەدا، اترانیک شاهین جێگری بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی (kdc-cdk belgium) و بەرپرسی پەیوەندییەکان مستەفا شاکر ستوونی و بۆخۆس نیشان بەرپرسی دارایی و فەرشاد گردکانە کرمانشانی بەرپرسی کۆمیتەی وەرزش و لاوان و شڤان بیتکاری بەرپرسی کۆمەڵایەتی ناوەند ئامادەبوون

KDC

FREE
VIEW