KDC

پرۆفایلی کافۆ

مارکۆس ئیڤانگیلیستا دی مۆریاس، ناسراو بە کافۆ، لە دایکبووی ٧ی حوزەیرانی ١٩٧٠ لە ساوپاولۆی وڵاتی بەڕازیلە، یاریکەری پێشووی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل بووە، کافۆ کاپتنی ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەرازیل بووە، کە جامی جیھانیی فیفیای ٢٠٠٢ی تۆپی پێی بە دەستھێناوە.

لە ساڵی ٢٠٠٨ دا کافۆ وازی لە یاریکردن ھێنا، کافۆ ساڵی ١٩٨٨ وەکو یاریزانێکی تۆپی پێ لەگەڵ یانەی ساو پاولۆ دەستی بە یاری کردووە و، لە ساڵانی ١٩٩٢ و ١٩٩٣ دووجار جامی لیبرتادۆرسی لەگەڵ ئەو یانەیەدا بردۆتەوە، ساڵی ١٩٩٥ ڕۆشتووە بۆ ڕیال سەرەگۆسای ئیسپانی و، لەگەڵ ئەو یانەیەدا جامی جامەکانی ئەوروپای بە دەستھێناوە.

ساڵی ١٩٩٧ ڕۆشتووە بۆ یانەی ڕۆمای ئیتاڵی و، ساڵی ٢٠٠١ نازناوی خولی ئیتاڵیای لەگەڵ ئەو یانەیەدا بە دەستھێناوە، ساڵی ٢٠٠٣ ڕۆشتووە بۆ یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی.

سەبارەت بە یاریکردنی کافۆ لەگەڵ ھەڵبژاردەی بەرازیل، لە سەرەتای نەوەتەکاندا دەستی پێکردووە و، لە جامی جیھانی ساڵی ١٩٩٤ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بەشداری کردووە و، بەڕازیل ئەو پاڵەوانێتییەی بە لێدانی یەکلاکەرەوە بردۆتەوە، لە ساڵی ١٩٩٧ بۆ ساڵی ١٩٩٩ لەگەڵ ھەڵبژاردەی بەڕازیل جامی کوبا ئەمەریکایان بردۆتەوە، ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٢ لەگەڵ ھەڵبژاردەی بەڕازیل گەیشتونەتە قۆناغی کۆتایی جامی جیھانی و، دوا یاریان لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئەڵمانیا بووە و، بە دوو گۆڵ بەرانبەر بە ھیچ لە ئەڵمانیایان بردۆتەوە و جامەکەیان بە دەستھێناوە.

لە جامی جیھانی تۆپی پێی ساڵی ٢٠٠٦ کە لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، کافۆ بە ئاستێکی مام ناوەند یاریکردووە، ئەوەش بەھۆی گەورەیی تەمەنییەوە، بەڕازیل نەیتوانیوە تەنیا چارەکی خولی کۆتاییش ببڕێت، بەڵام لە دوای مۆندیالەکە، کافۆ ڕایگەیاندووە کە خوازیارە لە جامی جیھانی ٢٠١٠ یشدا بەشداری بکات، بەڵام بەھۆی وازھێنانییەوە بەو ئاواتەی نەگەیشت.

کافۆ یەکێکە لەو یاریزانانەی زۆرترین یاری لەگەڵ ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل کردووە و، ١٤٢ یاری نێودەوڵەتی کردووە و، تەنیا ٥ گۆڵی کردووە، کافۆ تا ئێستا لەگەڵ چەندین یانە یاریکردووە.

ساوپاولۆ ساڵانی ١٩٩٠ تا ١٩٩٤
ڕیال سەرەگۆسا ساڵانی ١٩٩٤–١٩٩٥
جوڤینتوو ساڵی ١٩٩٥
پالمێراس ساڵانی ١٩٩٦–١٩٩٧
یانەی ڕۆما ساڵانی ١٩٩٧–٢٠٠٣
ئەی سی میلان ساڵانی ٢٠٠٣–٢٠٠٨
گارفۆرت داون ٢٠٠٨
ساو پاوڵۆ جامی بەڕازیل یەک جار: ١٩٩١
جامی پاولیستا دوو جار: ١٩٩١، ١٩٩٢
جامی لیبەرتادۆس دوو جار:١٩٩٢، ١٩٩٣
جامی کیشوەرەکان دوو جار: ١٩٩٣، ١٩٩٣
جامی سوپەری بەرازیل یەک جار: ١٩٩٣
جامی ریکۆپا دوو جار: ١٩٩٣، ١٩٩٤
جامی کۆنمیبۆڵ یەک جار: ١٩٩٤
ڕیال زەرەگۆزا جامی براوەکانی یوفا یەک جار: ١٩٩٤-١٩٩٥
پالمێیراس جامی پاولیستا یەک جار: ١٩٩٦
ڕۆما خولی ئیتاڵی یەک جار: ٢٠٠٠-٢٠٠١
ئەی سی میلان جامی سوپەری یوفا: ٢٠٠٣، ٢٠٠٧
خولی ئیتاڵیا یەک جار: ٢٠٠٣-٢٠٠٤
جامی سوپەری ئیتاڵی یەک جار: ٢٠٠٤
خولی یانە پاڵاوانەکانی ئەوروپا یەک جار: ٢٠٠٦-٢٠٠٧
جامی جیھانی یانەکان یەک جار: ٢٠٠٧
بەڕازیل جامی جیھانی دوو جار: ١٩٩٤، ٢٠٠٢
جامی ئەمەریکای باشوور (کۆپا ئەمریکا) دوو جار: ١٩٩٧، ١٩٩٩
جامی کیشوەرەکان یەک جار: ١٩٩٧

___

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پرسەوسەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی یەشار کایا دەکەن

KDC

تورکیا گەروی بۆسفۆر و دەردەنیلی بەرووی کەشتییە جەنگییەکاندا داخست

nusar1

بەفڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشکرایەسەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لەبەغداد

KDC
KDC

FREE
VIEW