- Advertisement -

ئەمەریکا: نوێنەری کۆنفدارسیۆن و ڕەوەندی کوردستانی لەگەڵ سەرمایەدارێکی بەناوبانگی کەنەدا کۆبووە

نوێنەری کۆنفدارسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەمەریکا و کەنەدا لەگەڵ میلیاردێرو بازرگانێکی کەنەدا کۆبووە

مستەر کورد نوێنەری کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئەمریکاو کەنەدا، بە مەبەستی باس کردن دەربارەی پرس و بابەتەکانی گرێدراو بە کوردستان، لە شاری نیویۆرک چاوی بە بازرگان و میلیاردێری کەنەدی سلێڤان ئادەمس کەوت.
لەو دیدارەدا نوێنەری کۆنفدراسیۆن باسێکی گشتیی لەسەر پرسەکانی رۆژهەڵاتی نێوەراست بە گشتیی، بارودۆخی کوردستان بە تایبەتی پێشکەش کردو هەوەها لە سەر دۆخی کوردستان و شەری قارەمانانەی پێشمەرگە دژی تیرۆر قسەی کرد.
لە لایەکی دیکەوە مستەر کورد باسی لە رۆڵی تێکدەرانەی ئێران و میلیشکان لە ناوچەکە کردو لەم بارەوە پێی وابوو دەبێ سنوورێک بۆ سیاسەتی ئاژاواگێرانەو ناسەقامگیری ئەو لایەنانە دابنرێ و لەم بوارەدا پێویستە وڵاتانی رۆژئاڤا رۆڵێکی کاراتر بگێڕن. لە درێژەی باسەکەیدا مستەر کورد سەبارەت بە سەقامگیری هەرێمی کوردستان و لەبار بوونی بوار بۆ وەبەرهێنان زانیاری پێشکەش کردو دواشی لەو بازرگانە کرد وەکوو دۆستێکی کورد پرسی سەقامگیری و ئاسایشی کوردستان و زمینەکانی دەرفەتی بازرگانی لەگەڵ هاورێ و کۆمپانیاکان باس بکات.
لای خۆیەوە ئادەمس خۆشحاڵی قوڵی خۆی بۆ دیدارەکە دەربڕی و باسی لەوە کرد کە کورد لە وڵاتەکانی ئێران، عێراق، سوریاو تورکیا ستەمیان لێدەکرێ و پێویستە کۆمەڵی جیهانی باشتر ئاوڕ لە کورد بداتەوە. لەم بارەوە ناوبراو باسی لە رێفراندۆمی سەربەرخۆیی کوردستان کردو هاوکات پشتیوانی خۆی بۆ دەستەبەر بوونی مافەکانی خەڵکی کوردستان دەربڕی و هیوای خواست بواری ئەوە برەخسێ سەردانی کوردستان بکات و لە نزیکەوە سەرکەوتن و پێشکەوتنەکان هەولێر بە چاوی خۆی ببینێ.
دوو لایەن بڕیاریاندا درێژە بە دیدارو چاوپێکەوتنەکانیان بدەن و پێکەوە لەسەر پرس و بابەتە جۆربەجۆرەکان ئاڵوگۆری بیروڕا بکەن.

KDC

FREE
VIEW