KDC

سەرۆکی ئەمەریکا سەرەڕای سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر هەولێر،جەژنی نەورۆز لە سەرۆکی هەرێم و گەلی کوردستان پیرۆز دەکات

سەرۆکی ئەمەریکا سەرەڕای سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر هەولێر ، جەژنی نەورۆز لە سەرۆک هەرێم و گەلی کوردستان پیرۆز دەکات

جۆن بایدن سەرۆکی ئەمەریکا لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان ،سەرەڕای سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر هەولێر ،پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز لەسەرۆکی هەرێم و گەلی کوردستان دەکات

بەپێی سایتی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان، نامه‌يه‌كى له‌ به‌ڕێز جۆ بايدن سه‌رۆكى وڵاته‌ يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكاوه‌ ‏پێگه‌يشتووە

له‌ نامه‌كه‌يدا سه‌رۆك بايدن جه‌ختى كردووته‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان هاوبه‌شێكى ‏گرنگى ئه‌مه‌ريكايه‌ و پابه‌نديى به‌رده‌وام و دوورمه‌وداى وڵاته‌كه‌ى به‌ ئارامى و ‏سه‌قامگيريى عيراق و هه‌رێمى كوردستانه‌وه،‌ ده‌ربڕيوه‌.‏

سه‌رۆك بايدن هه‌روه‌ها هێرشه‌ مووشه‌كييه‌كه‌ى سه‌ر هه‌ولێرى سه‌ركۆنه‌ كردووه‌ و ‏ستايشى خۆى بۆ هه‌ماهه‌نگيى پته‌و و دوورودرێژى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مه‌ريكا ‏نيشان داوه‌، هه‌روه‌ها پابه‌نديى ئه‌مه‌ريكاى به‌ به‌رده‌واميى پشتگيريى هێزه‌ ‏ئه‌منييه‌كانى عيراق و پێشمه‌رگه‌، دووپات كردووه‌ته‌وه‌.‏

له‌ به‌شێكى ديكه‌ى نامه‌كه‌يدا سه‌رۆك بايدن جه‌ختى له‌وه‌ كردووته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ريكا ‏هەرێمی کوردستانێکی ‏ئارام، سەقامگیر و گەشاوە وەک بەشێکی سەرەکی بۆ ‏عيراقێکی سەقامگیر ‏و گەشاوە ده‌بينێت.‏

هەروەها سه‌رۆك بايدن بەبۆنەی جه‌ژنى نه‌ورۆزەوە ،پیرۆزبایی لە ‌ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و گه‌لى ‏كوردستان کردووە

___

یارییەکانی ئەمڕۆ

nusar1

کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدرسیۆنی ڕەوەندی کورستانی لەگەڵ لیژنەکانی چاودێری و ڕاوێژکاری کۆبووە

nusar1

بەریتانیا چاودێری ئەلکیترۆنی لە جەستەی پەنابەرانی نایاسایی دادەنێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW