- Advertisement -

کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدرسیۆنی ڕەوەندی کورستانی لەگەڵ لیژنەکانی چاودێری و ڕاوێژکاری کۆبووە

کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوەی ئاسایی لەگەڵ لیژنەکانی چاودێری و ڕاوێژکاری کرد

دوێنێ ئێوارە 04.05.2022لە کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاین لە ڕێگایی پرۆگرامی Zoom کۆمیتەی بەڕێوەبەر کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورستانی کۆبوونەوەێکی ئاسایی لەگەڵ لیژنەکانی چاودێرو ڕاوێژکاری کرد

دوابەدوایی کۆبوونەوەی 24 ی مانگی ڕابردووی کۆمیتەی گشتی و دەنگدانی بە ھەردوو لیژنەی چاودێرو ڕاوێژکاری بەپێی بەندەکانی دەستوری کۆنفدراسیۆن ئەو بابەتە یەکلایکرایەوە و دەنگی لەسەردرا .

لەسەر ڕۆشنایی ئەو کۆبوونەوەیە باسی ھەندێک لەگۆڕانکاری لیژنەی بەڕێوەبەر لە ھاتنەناوەو دەست بەکاربوونی ئەندامێکی نوێ بۆ کۆمیتەکە کراو ، و دواتر گفتوکۆیەکی کورت لەسەر پێداچوونەوە بە ئەرکی ئەندامانی کۆمیتەی بەڕێوەبەر بابەتی کۆبوونەوەی یەکەم بەڕێوەچوو.
لەدوای تەواوبوونی کۆبوونەوەی کۆمیتەی بەڕێوەبەر ، دانیشتنێکی ئاسای لەگەڵ ھەردوو لیژنەی چاودێرو ڕاوێژ ئەنجامدرا .
سەرەتا دوای بەخێرھاتنیان خۆناساندنێک لەلایەن کۆمیتەی بەڕێوەبەرەوە بەڕێوەچوو و پاشان ئەندامانی ھەردوو لیژنە خۆیان ناساند و ھیوایان خواست بتوانن لەم ڕێگەیەوە خزمەتێک بکەن و ھاوکاری ھەنگاوەکانی کۆنفدراسیۆن بن و لە ئەرک و کارەکانیان بەردەوام بن .
پاشان بەکورتی ھەندێک بابەت و پرس باسیان لێوەکرا و بەگەرمی پیرۆزبایی لە ئەندامی ھەردوو لیژنە کراو بڕیاردرا لە ئایندەیەکی نزیکدا لیژنەکان بەجیا لەگەڵ کۆمیتەی بەڕێوەبەر کۆببنەوە و لەسەر وردەکاریەکانی ئەرک و کارەکانی لیژنەکانیان گفتوگۆبکرێت وبەفەرمی بڕیاری دەستبەکاربوونی ئەم لیژنانە درا .

KDC

FREE
VIEW