- Advertisement -

ئۆکرانیا: 500هاوڵاتی لە ناوچەی پیشەسازی شاری ماریۆپۆلی گەمارۆدراو ڕزگارکراون


هەوڵەکان بۆ ڕزگار کردنی هاوڵاتیان مەدەنی بە تایبەت ئافرەت و منداڵی گەماردراوی ناوچەی پیشەسازی کارگەی ئاسن وپۆڵای ئازۆفستال لە شاری کەنارەوی ماریۆپۆل بەردەوامە

ئاندری یەرماک، بەڕێوبەری نوسینگەی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، نزیکەی 500 هاوڵاتی مەدەنی لە شاری وێرانکراوی بەندەری باشوری شاری ماریۆپۆل و کارگەی ئاسنی ئازۆفستال گەمارۆدراو ڕزگارکراون

لەدرێژەی لێدوانەکی یەرماک وتی« کیێڤ هەموو توانایەکی خۆی بۆ ڕزگارکردنی خەڵکی سڤیل و سەربازەکانی ئەنجام دەدات و ئەم پرۆسەیە بەردەوام دەبێت »

لەمبارەوە کۆمیسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان سێهەمین کاروان بۆ چۆڵکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە ماریۆپۆل بۆ ڕۆژی هەینی دانرابوو، بەڵام ڕاپۆرتەکان باس لە دروستبوونی شەڕ بۆ کۆنترۆڵکردنی کارگەی ئازۆفستال دەکەن .

هەروەها تۆری هەواڵی بی بی سی بڵاویکردەوە ،کە ئیرینا ڤێرشوک جێگری سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا ڕایگەیاندووە چۆڵکردنی لە ماریۆپۆل ئەمڕۆش بەڕێوەدەچێت، جەخت لەسەر ڕزگار کردنی هاوڵاتیان کە هێشتا لەناو کارگەی پۆڵای ئەزۆڤستاڵ گیریان خواردووە کردەوە

ڤێریشوک ئەمڕۆ وتی «بە وردی جەخت لەسەر ئەزۆڤستاڵ دەکەینەوە، پرۆسەکە دەستی پێکردووە و داوای سەرکەوتنی دەکەین”

جێی باسە ڕۆژی پێنجشەممە ڤێرێشوک ڕایگەیاند کە چۆڵکردنەکە لە ماریۆپۆلەوە بۆ باشوری ناوەندی شاری زەباروگیا لە کەنارەکانی ڕووباری دنیپەر بەڕێوەدەچێت و ژمارەیەک هاوڵاتی کەلە ئافرەت و منداڵ بوون گواسترونەتەوە و پرۆسەکە سەرکەوتوو بووە

سۆرسن حەسەن

KDC

FREE
VIEW