KDC

سوید: لەکاردانەوەی سوتاندنی قورئانی پیرۆز, گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان پۆلیس و خۆپیشاندەران دروست دەبێت

لەسەر سوتاندنی قورئان بەشێک لە پەنابەرە موسڵمانەکانی سوید چەند ئوتۆمبێلێکی پۆلیس دەسووتێنن و چەندین پۆلیسیش بریندار دەکەن

پۆلیسی سوید ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند، کە ژمارەی بریندارەکانیان لەسەر پشێوییەکەی دوێنێی شاری ئۆربرۆ گەیشتە 12 پۆلیس، کە چەندین موسڵمانی توندڕەو پەلاماری ئوتۆبێلی پۆلیس و پۆلیسەکانیان دەدا، ئەوەش لە دەرئەنجامی سوتاندنی قورئان لەلایەن دانیمارکییەکەوە.

لەکاتی ئاژاوەکاندا، دوازدە ئەفسەر و پۆلیس بریندار بوون، ئەوەش بەهۆی بەردبارانکردن و توندوتیژیەوە، کە لەلایەن پەنابەرە موسڵمانەکانی شاری ئۆربرۆوە بوو، لەسەر سوتاندنی قورئانێک لەلایەن کەسێکی دانیمارکی بە ناوی راسمۆس.

پۆلیسی ئەو وڵاتە، ئەوەشیان خستۆتەڕوو، ئەوان خەریکی لێکۆڵینەوەن، کە وەک ئاژاوەی توندوتیژی دژی دەوڵەت و پۆلیس هەژمار دەکرێت و، تا ئێستا هیچ کەسێک لەسەر ڕووداوەکانی ئۆربرۆ دەستگیر نەکراوە.

دوێنێ پەنابەرە توندڕەوە موسڵمانەکانی ئۆربرۆ، وەک ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر ئەو هەوڵەی ڕاسموس پالۆدانی، هاووڵاتی دانمارکی، کە هەستا بەسووتاندنی قورئان، دەستیان بەخۆپیشاندان کرد و پەلاماری چوار ئوتۆمبێلی پۆلیسیاندا و سوتاندیان و، بەردیان دەگرتە پۆلیسەکان، هاوکات سەرۆکوەزیران ماگدەلینا ئەندرشۆن رایگەیاند، توندوتیژی دژ بە پۆلیس و ڕای گشتی لە ئۆربرۆ قبوڵکراو نییە و، ئەو جۆرە وەڵامە توندوتیژەی ئەو مسوڵمانانەش، ڕێک ئەو شتە بوو کە ڕاسموس بەلودان دەیویست، پێمان بڵێ مسوڵمانان توندڕەون.

پۆلیس لەهەریەکە لە شارەکانی ستۆکهۆڵم و رینکێبی، هەشت کەسیان دەستگیرکرد و، دوای ئەوەی بەلودان هەوڵیدا لە قەراغ شاردا کۆپیەکی قورئان بسوتێنێت.

ئاژانسی هەواڵی سوید بڵاویکردەوە، بەلودان پلانی هەیە ئەمڕۆ قورئانێکی دیکە لە لاندسکرۆنا بسوتێنێت.

مۆرگان جۆهانسۆن، وەزیری داد و ناوخۆ، داوای لە هەمووان کرد کە دوای توندوتیژییەکانی ئۆربرۆ ئارام ببنەوە و، پەیامی ڕقە ڕاستەکەی بەلودان مەبەستی هانیدانی گرووپە توندڕەوەکانە، هاوکات ئەو توندوتیژییەی کە لە کۆمەڵگای سویددا بینیویانە، جێگای نابێتەوە، جەختیشیکردەوە لەسەر متمانەی تەواوی خۆی بەکاری پۆلیس و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بەرانبەر ئەو کەسانەش دەگیرێتەبەر.

___

جۆرجیا: کۆمەڵەیەکی کوردی هاتە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆن

nusar1

زاگرۆس غەریب: خۆشحاڵ بووم کە پێشکەشکاری کۆنگرەی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کورد بووم

KDC

وێبنارێک لەسەر شێخ مەحمود و پەیوەندی 100 ساڵەی کورد و بەریتانیا سازکرا

nusar1
KDC

FREE
VIEW