KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی جەژنی قیامەی مەسیحییەکان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، بەبۆنەی جەژنی قیامەی و خوشک و برا مەسیحییەکانەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە، کە تێیدا وێڕای پیرۆزبایی کردنیان لێیان، بە هیوان لەم جەژنەدا نزا بۆ سەقامگیری ئارامی و ئاسایشی کوردستان بکەن.

دەقی پەیامەکە:

گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خوشک و برایانی مەسیحی لە کوردستان و جیھان دەکەین بەبۆنەی جەژنی قیامە (هەستانەوە)، بەو ھیوایەین خوشک و برا مەسیحییەکانمان ھەمیشە لە جەژندابن و، ئەم جەژنەش نزا بۆ سەقامگیری ئارامی و ئاسایش لە كوردستان بکرێت.

لە هەموو بۆنەكاندا مەسیحی و موسڵمانەكانەكانی كوردستان بەشداری خۆشی و ناخۆشییەكانی یەكتری دەكەن، پێكەوەژیانی ئایینی یەكێكە لە سیما جوانەكان، كە كوردستانی پێ دەناسرێتەوە، ئەمەش لێكەوتەی ئەرێنی بەسەر پێگەی هەرێمی كوردستان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا هەبووە و، هەمیشە جێی پێزانین بووە لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی

___

پەرلەمانی بەلجیکا بۆ بەجینۆساید ناساندنی ئێزیدییەکان کۆدەبێتەوە

KDC

یۆنان :سەنتەرێکی کوردی کۆنگرەیەکی ئابوری سازدەکەن

nusar1

ئەمەریکا: ڕەوەندی کوردستانی لە سەندیاگۆ کۆبونەوە

nusar1
KDC

FREE
VIEW