- Advertisement -

یۆنان :سەنتەرێکی کوردی کۆنگرەیەکی ئابوری سازدەکەن

سەنتەری کوردی یۆنانی بۆ ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان کۆنگرەیەکی ئابووری لە شاری ئەسینای پایتەخت دەبەستن ، کەئامانجی هاندانی بازرگان وکۆمپانییا یۆنانییەکانە تا وەبەرهێنان لە کوردستان بکەن .

ئەندامێکی سەنتەری کوردی یۆنانی بۆ ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان، دەڵێ هەڵساون بە سازدانی کۆنگرەیەکی ئابووری لە ئەسینای پایتەختی ئەو وڵاتە، کە تێیدا یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە و چەندین نوێنەری دام و دەزگاکانی دیکە بەشدارییان تێدا کردووە، ئامانج لێی هاندانی بازرگانان و کۆمپانیا یۆنانییەکانە تا وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بکەن.

دکتۆر سەربەست محەمەد، ئەندامی دەستەی دامەزرێنەری سەنتەری کوردی یۆنانی بۆ ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان، کە هەستاون بە سازدانی کۆنگرە ئابوورییەکە، بە ماڵپەڕی فەرمیی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی راگەیاند، مەبەست لە سازدانی کۆنگرەکە، راکێشانی سەرنجی کۆمپانیا و بازرگانان و حکوومەتی ئەو وڵاتەیە، تا بێن و لە هەرێمی کوردستاندا وەبەرهێنان بکەن، هاوکات عەلی کاردۆخ بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردیش تێیدا بەشدار بووە.

ئەوەشی خستەڕوو، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی یۆنان، ماریناکی لویزا، یەکەم وتاری لە کۆنگرەکەدا پێشکەش کردووە و، ئاماژەی بە پەیوەندی دووقۆڵی هەرێمی کوردستان و یۆنان کردووە و، وە سەرۆکی ژووری بازرگانی، ڤاسیلیس کرکیدیس گوتاری هەبووە، کە تێیدا بە پێویستی زانیوە سەردانی هەرێمی کوردستان بکەن و وەبەرهێنانی تێدا ئەنجام بدەن، لە وتارەکەیشدا هانی بازرگانان و کۆمپانیا یۆنانییەکانی داوە بۆ ئەو مەبەستە.

جێی باسە، سەنتەری کوردی یۆنانی بۆ ئاوەدانکردنەوە و وەبەرهێنان، کۆنگرە ئابوورییەکەی سازداوە، کە تێیدا نوێنەری وەزارەتی گەشتوگوزاری یۆنان ، سەرۆکی دەستەی وەزارەتی گەشەپێدان ، زۆرێک لە بازرگانان و کۆمپانیاکانی یۆنان بەشداری بوون و دوێنێ یەکەم رۆژی بووە و سێ رۆژ دەخایەنێت.

KDC

FREE
VIEW