KDC

ئەمەریکا سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆر دەرناهێنێت



دەنگۆی لابردنی سوپای پاسدارانی ئێران لە لیستی تیرۆر لەلایەن ئەمەریکاوە، وەک بەشێک لە داواکاری ئێران لە دانوستانەکانی بوژانەوەی ڕێککەوتنی ناوەکی ئێران، بەشێک بوو لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەی نێوان جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا و نەفتالی بینێت سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل.


ئەمەریکا هاوتا ئیسرائیلییەکەی دڵنییا کردۆتەوە کە بەنیازنییە لە بەرانبەر ڕێککەوتن لەسەر بوژانەوەی بەرنامەی ناوەکی ئێران، سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لیستی تیرۆر دەربهێنێت، وەک ئەوەی ئێران داوای دەکات.


نەفتالی ڕایگەیاند، لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لە گەڵ بایدن، ئەمەریکا باش لەوە تێدەگەت تا ئێستا ئێران سەرچاوەی نائارامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و، کارەتێکدەرەکانی ئەو سوپایە مەترسین بۆ سەر ناوچەکە، ئەمەریکا دۆستی ئێمەیە و ئاسایش و ئارامی ئیسرائیل بە هەند وەردەگرێت.

لەلایەکی ترەوە سەرۆکی ئەمەریکا لە چەند مانگی داهاتوودا وەڵامی داوەتنامەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیلی بۆ سەردانی ئیسرائیل دەداتەوە.


کۆشکی سپی دووپاتیکردەوە کە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا وتووێژی لەگەڵ نەفتالی بینێت سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لەبارەی هەڕەشەکانی ئێران و مەترسی چەکەکانی لەسەر ناوچەکە، کردووە.


ئاماژەکان وا دەردەکەون کە دەستەڵاتدارانی ئەمەریکا، بەنیازن پڕۆژەی لابردنی بەشێک لە هێزەکانی سوپای پاسداران لە لیستی تیرۆر، وەک بەشێک لەبەرەوپێشچوونی دانوستانەکانی بەرنامەی ناوەکی ئێران لە ڤینا بەدوور نازانن.


وەک سایتی ئەلعەرەبییە بڵاویکرۆتەوە، ئیدارەی بایدن بیر لەلابردنی بەشێک لە سزاکان دەکاتەوە، سوپای قودس بەپرسی هێرشەکانی دەرەوەیە، لە لیستی تیرۆردا بمنێتەوە، ئەم پێشنیارەیەش وەک پڕۆژەیەک بە کۆنگرێسی ئەمەریکا دراوە، تا گفتوگۆی لە بارەوە بکەن.

ئەم پێشنیارە بۆ لابردنی بەشێک لە سوپای پاسداران، لەبەرانبەر هێشتنەوەی سوپای قودس، کە بەشێوەیەکی سەرەکی بەرپرسە لەکارەکانی دەرەوەی وڵات، لەسەر لیستی تیرۆری ئەمەریکا بمنێتەوە و، بۆ پێکهێنانی ئەو هەنگاوە، پڕۆژە یاساییەک بۆ کۆنگرێس ئامادەکراوە.
جێی ئاماژەیە، بۆچوونەکان بۆ ژمارەی سوپای پاسداران، نزیکەی 80 هەزار بۆ 180هەزار سەرباز دەبێت، لە کاتێکدا سوپای قودس نزیکەی 20 هەزار سەرباز دەبێت.




سۆران حەسەن

___

سوید: پێشنیاری بڕینی دەرماڵەی منداڵی چوارەمی پەنابەران دەکرێت

nusar1

‌هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی : بە 14 مووشەک هێرش کراوەتە سەر بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد

KDC

لەبەریتانیا و روسیا دەلتا بەرزترین ئاستی پێوانەیی تۆمارکرد

KDC
KDC

FREE
VIEW