KDC

هێزەکانی ئاسایش و بەرگری شارستانی زاخۆ خێزانێک لە ناو ڕووبارێکی سەر سنوور ڕزگاردەکەن

خێزانێک دوای 4 کاتژمێر مانەوەیان لەناو رووباری هیزلی سەر سنوور، لەلایەن هێزەکانی ئاسایش و بەرگری شارستانی زاخۆ رزگار کران

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، خێزانێکی 9 کەسی دانیشتووی هەولێر، لەگەڵ قاچخچییەک بەرەو تورکیا بەڕێدەکەون، لەڕێگا و لەناو رووباری هیزل، کە دەکەوێتە ناوچەی سنووری هەرێمی کوردستان و تورکیا، جێیان دەهێڵێت.

وەک سایتی کوردستان24 بڵاویکردۆتەوە: دوای 4 کاتژمێر مانەوەی ئەو خێزانە لەناو رووبارەکە، لەلایەن هێزەکانی ئاسایش و بەرگری شارستانی زاخۆ رزگار کران.

ئەو خێزانە ویستویانە بەڕێگای نایاسایی بەرە تورکیا بڕۆن، بەڵام لەلایەن قاچخچییەکەوە فێلیان لێکراوە و، لەناو ڕووبارەکە بەجێهڵدراون و، دواتر لەلایەن هێزەکانی ئاسیش و بەرگری شارستانی گواستراونەتەوە بۆ زاخۆ و باری تەندروستیان جێگیرە.

سۆران حەسەن

___

شیعرێکی شاعیری گەورەی ئۆکرانی ڤاسیل سیمۆنینکۆ بۆ شۆڕشی ئەیلوول

nusar1

بەرپرسانی گرتووخانەی ئورمییە بەندکراوێکی سیاسی کورد دەخەنە ژووری تاکەکەسییەوە

nusar1

سەرۆکی مۆساد لەسەر گەڕانەوەی ئێران بۆ گفتوگۆ لەسەر بەرنامە ناوەکی قسەی هەیە

KDC
KDC

FREE
VIEW