KDC

کۆنفدراسیۆن و ڕەوەندی کوردستانی کە نێوان کۆنگرەی هەولێر و ئێستادا

ھەورامان عەلی تۆفیق

ھەمیشە کارکردن سەرەڕای شارەزایی و پسپۆری پێویستی بە ئەکتیڤیتێت و جووڵەی خێراو کاری بەردەوام و ڕانەوەستانە ، بەتایبەت کاری ڕێکخراوەیی لەگەڵ گفتوگۆ و ئاخافتندا پێویستە کردارو جوڵەی دیار ھەبن ، بەو مانایەی گفتەکان لەبواری پراکتیکدا مانایان ھەبێت ، ئەوەی لەگەڵ ئەم وتانەی سەرەوە دەخوازێ ھاوتەریب و بەیەک ئاراستە ھەنگاوی ناوەند و ڕێکخراو فدراسیۆنەکان لەژێر چەتری کۆنفدراسیۆندا جوڵەیان ھەبێت و بەو بەرنامەو پلانەی ھەیە کاربکرێت .
کۆنگرەی ھەولێر ھێزێکی گرنگ بوو و بەردەوامیش گرنگی دەبێت بۆ سەرکەوتنی ھەنگاوەکانی کۆنفدراسیۆن ، چونکە ئەمڕۆ ئێمەی کورد لەو جەنجاڵە سیاسیە ئابوریە بەرژەوەند خوازیەدا تەنھاین و پێویستە ھێزی کوردبوونمان یەک بوون و یەک ھەڵوێستی بێت ، بۆیە ھەولێر وەک پاڵپشتێک و وەک حکومەتێکی کوردی دەبێ لێوەی بڕوانرێ و ئێمەش وەک نەتەوەکانی دی وابەستەی وڵاتی خۆمان بین ، تائێستا ئەوەی کراوە و دەکرێت ڕێک ئەو ئاراستەیەیە کۆنفدراسیۆن کاری لەسەردەکات .
ڕاسپاردەو بڕیارو بەرنامەو پلانەکانی کۆنگرە تائەمڕۆ زۆر بەباشی بەڕێوەدەچن و ڕۆژ بەڕۆژ پەل وباڵی ڕێکخستەکان و کاروچالاکی و پەیوەندیەکان و پلانی خۆڕێکخستن و بنیادنانی ئەو چەترە نزیک دەبێتەوە و کاری زۆر باش و دیاروبەرچاوکراوە .
ھەردەم پڕۆژە ستراتیجیە نشتیمانی و نەتەوەییەکان درێژخایەن بوون و لە شەورۆژێکدا ئەنجامەکانیان بەدیارنەکەوتوون ، وەک ئەوەی ھەندێک لێی چاوەڕوانن ، پرسی فێربوونی زمانی دایک ، یەکێکە لەو پرسانەی زۆر گرنگی پێدەدرێت و لەم ھەنگاوەشدا توانراوە بە ھەماھەنگی لەگەڵ حکومەتی ھەرێم و وەزارەتی پەروەردە ئەم ئەرکە لەئەستۆبگیرێ ، ئەوەش بۆخۆیی ئەوە نیشاندەدات حکومەت و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بەو پرسانەی پەیوەندیان بە ناوەوەو دەرەوەی کوردستان ھەیە ھەماھەنگی تەواویان لەو پڕۆژانەدا ھەیە و ئەمەش بۆخۆیی سەرکەوتنێکی گەورەیە و ئەو جیاوازیە نیشاندەدات پێش پڕۆژەی ڕەوەندی کوردستانی ھەنگاوێکی لەم شێوەیە نەبووەو گەر بووبێتیش سەرکەوتوو نەبووە .
بێگومان وەزارەتەکانی شەھیدان و ڕۆشنبیری و دەستەی مافی مرۆڤ بەشێکن لەو وەزارەتانەی لەگەڵ کۆنفدراسیۆن و رەوەندی کوردستانی لەسەر ئەو پڕۆژانە کاردەکەن و بێگومان بۆ ئایندەش دەکرێ کاری ھاوبەشیش لەگەڵ وەزارەتی تەندروستیش ھەبێت .
سەرەڕای دامەزراندنی بەردەوامی ناوەندەکان و پەل کێشکردن لە یابانەوە بۆ ئوسترالیاو ئەمریکاو کەنەداو ڕوسیا و تەواوی ئەوروپا ، کار لەسەر دروستکردنی لۆبی کوردیش دەکرێت بەجۆرێک کۆنکرێتی بێت و لەسەر بنەمای ھەمیشەی دابمەزرێت نەک بۆ کاتێکی دیاریکراو ودواتر بوونی نەبێ ، چۆن کار لەسەر پزیشک و ھونەرمەند و ئەکادیمی و ڕۆژنامە نووسی کورد لە نێو میدیا جیھانیەکان و کوردانی نێو کایەی سیاسی وڵاتانی دونیا و بزنسمان و ڕۆشنبیرو گەنج و ئافرەتان و وەرزشوانان و ھتد….
ئەمانە وەک پڕۆژەی ستراتیجی کاریان لەسەردەکرێت و ھەنگاوی باشیش نراوە ..
ئەوی لێرەدا باسی لێوەکرا بەرنامەو کارو پلانن و لەبواری پراکتیکی کاریان لەسەردەکرێت ، ئەوەی ماوەو تەواکەری سەرکەوتنی ئەم ھەنگاوانەیە کوردانی تاراوگەن ، بەوشێوەی کاتێک کۆنفدراسیۆن و رەوەندی کوردستانی پرۆژەی فێربوونی زمانی کوردی دەخاتەبەردەست پێویستە خێزانە کوردەکانی دیاسپۆرا دەرک بەگرنگی پڕۆژەیەکی لەم شێوەیە بکەن ، و ھاوکاربن بۆ سەرخستنی چونکە دەرەنجام بۆ بەرژەوەندی مناڵەکانی ئەوانە و پڕۆژەیەکی نیشتمانی و نەتەوەیە ، لەکاتێکا ھەنگاوێکی لەم شێوەش نەبێ ھەموو ڕەخنە دەگرین و دونیایەک گلەیمان دەبێت ، بەڵام لەگەڵ بوونی کارەکەشدا ھەماھەنگ نین ، بێگومان بۆ بوارەکانی دیش ھەمان شێوە ، کەواتە کۆیی کارەکان بۆ بەرژەوەندی گشتیەو ئەو چالاکوانە خۆبەخشانەی لەو پێناوەدا شەو ڕۆژ کاردەکەن جێگای دەست خۆشین و پێویستە پشتیوانیان لێبکرێت .
جیاوازیەکان زۆرن و زۆر بەڕوونی لە پێش چاوون ، گەر کۆسپەکان و ھەماھەنگی و ھاوکاریەکان بەدەم ئەو یەک تیمی و یەک دەستیەی کۆنفدراسیۆن و ڕەوەندی کوردستانیەوەبن بێگومان لە ئایندەی زۆر نزیکدا گۆڕانکاری دیارو بەرچاودەبینرێت ، کە دەبێتە مایەی دڵخۆشی گشت لایەک و کارو ماندوبوونی دوای گۆنگرەی ھەولێرو ئێستا نیشاندەدات .

___

ئەنفال ناسنامەی گەلێکە

nusar1

لە یادی 43یەمین ساڵەی کۆچی دوایی مەلا مستەفا بارزانی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێک بڵاو دەکاتەوە 

KDC

یەکەم لێدوانی ئەمریکا و ئیسرائیل لەبارەی سەرکۆماری نوێی ئێران

KDC
KDC

FREE
VIEW