KDC

بەریتانیا :ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێک ئاراستەی سەرۆک بارزانی و نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەن

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەریتانیا پەیامێک ئاڕاستەی سەرۆک مەسعود بارزانی و نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەن

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەریتانیا، بەبۆنەی هێنانەوەی تەرمی ١٠٠ ئەنفالکراوی بارزانی، نامەیەکی هاوخەمی ئاڕاستەی سەرۆک مەسعود بارزانی و کەسوکاری ئەنفالکراوان دەکەن، هاوکات داواش لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەن، کە ئەو تاوانە بە جینۆساید بناسێندرێت.

دەقی پەیامەکە:

بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان

بە ناوی خۆمان و سەرجەم ئەندامانی ناوەندی رەوندی کوردستانی-بەریتانیا، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی و کەس و کاری ئەنفال و، سەرجەم کوردستانیان دەکەین و، هاوخەمی خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر ئەو کارە نامرۆڤانەی بەرامبەر خەڵکی بێتاوانی کوردستان بەگشتی کرا و، بەتایبەتی بنەماڵە و کەسوکاری بارزانی، بەو بۆنەیەوە، داواکارین لە خودا، شەهیدانمان بە بەهشت شاد بکات و سەبوری هەموو لایەکمان بداتەوە، وە داوا لە کۆمەڵگای نەتەوەیەگرتووەکان و جیهان دەکەین، کە بکەرانی ئەم تاوانە بە سزای یاسای بگەیەنێ و بەفەرمی لە جیهان بە جنێوساید بناسرێت.

دوورد بۆ هەموو شەهیدان

کوردستان پارێزاو و ئاوەدان

راگەیاندنی ناوەندی رەوندی کوردستانی-بەریتانیا

___

دوو کورد دەبنە ئەندامی پەرلەمانی نەرویج

KDC

چەند چالاکییەکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە بەلجیکا

nusar1

ناوەندی رەوەندی كوردلە دەرەوە پشتگیری كاندیدێکی كورد لە میونیخ دەكات

KDC
KDC

FREE
VIEW