KDC

بێلاڕووسیا کۆچبەران رەوانەی ئەورووپا دەکات

حکوومەتی لیتوانیا رەخنەی توندی لە بێلاڕووسیا گرت بەوەی ئاسانکاری بۆ کۆچبەران کردووە بەمەبەستی ئەوەی پرسی کۆچبەران دژ بە ئەورووپا بەکاربهێنێت، داواشدەکات سزای زیاتر بەسەر بێلاوڕوسیادا بسەپێندرێت.

کابرێلیوس لانسبێرگیس وەزیری دەرەوەی لیتوانیا رایگەیاند: “لەکاتێکدا بێلاڕووسیا پرسی کۆچبەران وەک چەکێکی سیاسی بەکاردەهێنێت، داوا لە ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا دەکەم کە ستراتیجی و هەڵوێستی هاوبەشیان دژ بەو وڵاتە هەبێت”.

وەزیری دەرەوەی لیتوانیا باسی لەوەکرد، بێلاڕووسیا بە نایاسایی کۆچبەران لە دەرەوە هاوردەی وڵاتەکەی دەکات و هەر بە شێوەیەکی نایاسایی رەوانەی ئەوروپایان دەکات.

ئەمە لەکاتێکدایە کۆچبەران لە سنوورەکانی بێلاڕووسیاوە خۆیان دەگەیەننە لیتوانیا و تا ئێستا سەدان کۆچبەر کە زۆرینەیان عێراقین بەو شێوەیە خۆیان گەیاندووەتە لیتوانیا، هەر بەو هۆیەشەوە هەینی رابردوو لیتوانیا پەرژینێکی سنووری لە نێوان هەردوو وڵاتەکە درووستکرد.

___

ئیتڵاعات بە زۆر دەیانەوێ تاوانی کوشتنی کەسێک بخەنە ئەستۆی ئافرەتێکی کورد

KDC

ڕوسیا پێداویستییەکانی گازی بۆ پۆلۆنیاو بولگاریا هەڵپەسارد

nusar1

بەنێوەنگیری ئەمریکا و روسیا و فەرەنسا هەردوو وەزیری دەرەوەیی ئەرمینیا و ئەزرباینجان کۆبوونەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW