- Advertisement -

ناوەندی برۆکسل سەردانی بریندارانی هیرشە ڕەگەز پەرەستییەکەی تورک دەکەن


 
بە سەرپەرشتی بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-برۆکسل شاندی ناوەندەکە سەردانی دوو برینداری دەستی هێرشی تورکە ڕەگەز پەرستەکانی بەلجیکایان کرد، هاوکات بەرپرسی نووسینگەی سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی پەیوەندی بەو دوو ئەندامە کردووە و پشتگیری خۆیانی بۆ دەربڕیون.
 
رێکەوتی ٢٦ ی ئازاری ٢٠٢٤، شاندی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی- برۆکسل بە سەرپەرشتی بەرپرسی ناوەند و جێگر و بەشیکی زۆری دەستەی کارگێڕی سەردانی ئەو دوو ئەندامەی دەستەی کارگێڕی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-برۆکسلیان کرد، کە لە دەرئەنجامی هێرشی ڕەگەزپەرەستانەی تورک لە وڵاتی بەلجیکا بەرامبەر کوردانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە ئەنجامدرا بوو و چەند شارێکی دیکەشی گرتەوە، کە تێیدا برۆکسلی پایتەختی ئەوروپاشی گرتەوە.
 
لە سەردانەکەیاندا، کە بە یاوەری دکتۆر دیار مەلا محەمەد ئەمین ئەندامی کۆمیتەی ڕاوێژ لە کۆنفدراسیۆن ئەنجامدرا، هاوکات قارەمان عوسمان بەرپرسی نووسینگەی شێخ شفا بارزانی سەرپەرشتیاری گشتیی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی، لە ڕێگەی تەلەفۆن پەیوەندی بە هەردوو ئەندامەکەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-برۆکسل کرد و پشتگیری جەنابیان و کۆنفدراسیۆنی پێگەیاندن.
 
لە کۆتایی دا شاندی ناوەند پشتیوانی خۆیان لەسەر هەموو پێداویستییەک بۆ ئەندامەکانی ، چ لە ڕووی یاسایی، یا پێداویستی پزیشکی دەربڕی .

KDC

FREE
VIEW