KDC

لە هەرێمی کوردستان هێڵی ئینتەرنێت رادەگیرێت

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمیكوردستان رایگه‌یاند، بڕیاردراوه‌ له‌ 25ی ئه‌م مانگه‌وه‌ تاتاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی به‌كۆتا دێن، داتاو خزمه‌تگوزاریه‌كانی ئینته‌رنێت له‌كاتی دیاریكراویرۆژانه‌ رابگیرێت.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ وگه‌یاندن، ئه‌مڕۆ به‌ئاماده‌بونی  ئانۆ جه‌وهه‌ر وه‌زیریگواستنه‌وه‌ و كاروان ره‌زا ئه‌حمه‌د به‌رێوه‌به‌ری گشتیپۆسته‌و  گه‌یاندن  و  نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانیبواری خزمه‌تگوزاری گه‌یاندن له‌ دیوانی وه‌زاره‌تكۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدرا.

هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، وێڕای دوپاتكردنه‌وه‌یپه‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی نێوان وه‌زاره‌ت و كۆمپانیاكانیگه‌یاندن، ئامانجی سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه‌ راگرتنیخزمه‌تگوزاریه‌كانی ئینته‌رنێت بو له‌كاتی ئه‌نجامدانیئه‌زمونه‌كانی ئه‌مساڵ، ئه‌ویش به‌ هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تیپه‌روه‌رده‌ بۆ رێگریكردن له‌ دیارده‌كان و شێوازه‌كانی غش(قۆپیه‌) كردن له‌ ئه‌زمونه‌كانی ئه‌مساڵ به‌تایبه‌ت قۆناغی12ی ئاماده‌یی كه‌ بریاره‌ 25ی ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌بچێت.

له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی دانانی رێوشوێنیتایبه‌ت به‌ رێگریكردن دیارده‌ی قۆپیه‌كردن، هه‌روه‌هابریاردرا به‌راگرتنی سه‌رجه‌م داتا و خزمه‌تگوزاریه‌كانیئینته‌رنێت له‌كاتی دیاریكراوی رۆژانه‌ تا پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌كان به‌كۆتادێت.

له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕو، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌داقسه‌وباس كرا له‌سه‌ر كێشه‌و ناڕه‌زایی هاوڵاتیان وبه‌كارهێنه‌رانی هێڵه‌كانی گه‌یاندن به‌تایبه‌ت خزمه‌گوزاریئینته‌رنێت كه‌ پێویسته‌ به‌ره‌وباشتر بكرێن وبه‌دواداچونیان بۆ بكرێت

___

سویسرا: ڕەوەندی کوردستانی بەشداری گردبوونەوەی پشتگیری لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد

nusar1

میسی هەنگاو بەرەو کارێکی نوێ دەنێت

nusar1

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی بنکەی نوێنەرایەتی حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW