KDC

ئەمڕۆ لە مێژوودا رژێمی پاشایەتی لە عێراق نەما

لە رۆژی 14 تەمووزی 1958 لە كودەتایەكدا كۆتایی بە رژێمی پاشایەتی لە عێراق و لە ژێر چاودێری بەریتانیادا هات، کە بە كوشتنی سەرجەم ئەندامانی بنەماڵەی پاشایەتی و، لە نێوشیاندا پاشا و جێنشین و سەرۆكوەزیران بوو.

كودەتاکە بە سەرکردایەتی عەبدولكەریم قاسم و عەبدولسەلام عارف و ئەفسەرانی ئازادیخواز كۆتایی بە رژێمی پاشایەتی هێندرا و، سیستمی كۆمارییان بۆ عێراق راگەیاند.

عەبدولكەریم قاسم محەمەد بەكر عوسمان زوبێدی لە ساڵی 1914 لە دایكبووە، ئەفسەر و سەرۆك وەزیران و فەرمانداری گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق و وەزیری بەرگریی بە شێوەی كاتی بووە، لە نێوانی ساڵانی 1958 بۆ 1963و یەكەم فەرمانڕەوای عێراق بووە دوای رووخانی رژێمی پاشایەتی و رێبەری كودەتا و سەركردەی شۆڕشی 14ی تەمووز بووە.

لە رۆژی 8ی شوباتی 1963 بەعسی و نەتەوەییە عەرەبییەكان لە كودەتایەكی دیکەدا، توانیان كۆتایی بە فەرمانڕەوایی قاسم بێنن و رۆژی دواتر، واتە 9ی شوبات كوشتیان

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە دانیمارک کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا

nusar1

بەریتانیا حەماس وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەناسێنێت و ئەندامەکانیان 14 ساڵ زیندانی دەکات

KDC

شاندێکی فدراسیۆنی ژنان بەشداری تۆڕی نێودەوڵەتیی G100 دەکەن

nusar1
KDC

FREE
VIEW