KDC

گرنگی دان بە دۆستایەتی و لۆبی کردن بۆ گەلی کورد

ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەندا


لەکاتێکدا شۆرشی کورد و بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی کورد گرنگی بەیەکخستنەوە و پشت وپەناو لۆجستی دەدات بۆ شۆرش و ڕووبەڕوو بونەوەی نەیارەکانی ، لەکاتێکدا یاخی بوون و چیاکانی کوردستان هێزێکی کاریگەر بوە بۆ شۆڕشگێڕەکان ، کە ڕژێم دژایەتی میللەتی کورد نەکات وە خاکی کوردستان نەکات بە سۆتماك ، لەکاتێکدا هەموو دانوستانەکان و لێك حالێ بوون بە بێ پشتگیری لە ڕابردوودا ، تەنها لاپەڕەك و لێکتێ گەیشتن بووە ، هەر ئەوکاتیش سەرکردایەتی کورد لە شۆڕشە جیاجیاکان ، بەتایبەتی لە شۆڕشی ئەیلول و گوڵان و شۆرشی نوێ گەلەکەمان ، هەنگاوی ئەوەی ناوە کە تەنها چیاکان نەبن بەدۆست و پەناگە ، تەنها گوندەکان و لۆجستی نەبن ، سەرەڕای ئەوەی کە ڕژێمە یەك لەدوای یەکەکان لە هزرو بیردا هیچ گۆڕانکاریەکیان بەسەردا نەهاتووە ، بەڵکو لەئێستای گۆڕان کاری و فرە جەمسەریدا ، هەمان بیرو هزرو دوور بینی ڕابردویان کردۆتە خوێندەوەی سیاسەتی نەژادپەرستی و کاول کاری ، ئەوەی کە ڕوو دەدات مێژینەیەکی تاریك و وێران کاری و دژ بە مرۆڤایەتی یە ، بەڵام بونەوەی سیاسەتە هەرێمی یەکان لەسەر ئەو بنەمایە دیدەو تێڕوانینیان هەیە ، ئەگەر کورد خاوەنی ستراتیژیەتی یەکگرتوویی خۆی نەبێت ، ئەوا کاریگەری هەرێمی چڵێکی بۆ سەوز ناکەت .
لە نیو سەدەی ڕابردوودا سیاسەتی هەرێمی کوردستان هەنگاوی گەورەی ناوە بۆ لۆبی کردن و دروستکردنی دۆستایەتی و هاوڕێ و تێکەڵ بوون بەو گەلانەی کەلە دەرەوەن ، ئەوەش بە هۆی ئەو ڕەوەندەوەیە کەلە سەرەتایی هەشتاکانەوە ڕوویان لە ئەوروپاو جیهان کردوە ، هەرکات لۆبی ودۆستەیەتی پاڵ پشتێکی گرنگە بۆ ماف و نەتەوەی کوردستان ، بەڵام پێویستە زیاتر لێك نزیکبونەوە تر هەبێت لەو بارەیەوە ، بەتایبەتی یەك کەس گرنگە وەکو ئەوەی کە یەك دەنگ گرنگ بێت .
لە ڕێگای ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و کۆنفدراسیونەوە هەنگاوی گرنگ نراوە ، بەڵام دەبێت لەگەڵ ئەوەی کە دۆستمان هەیە ، لەگەڵ ڕێکخراو و کۆمەڵەو دەستەو دەزگا فەرمی و نا فەرمیەکان لۆبی کردن و دۆستی زیاتر بە کۆمەڵێك بەرنامەی جیاجیا جێگایان تێدا بکرێتەوە .. ئەوەش دەبێتە پاڵ پشتێکی گرنگ بۆ دۆزی گەلی کورد وە بۆ سەرکردایەتی کورد کە لە گۆڕاپانە نێو دەوڵەتیەکان بە ئاسانتر دۆزی کورد بڕوژێنن .
هەبوونی دۆستایەتی بە پلان و ڕێگا جیاجیاکان ئەو هەنگاوەیە کە یەك تێڕوانین و یەك بیرکردنەوە بۆ ئایندەی کوردستان دیاری بکرێت ، هەرچەندە لە ڕێگای دامەزراندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی یەوە ئەو پەیام و کارو چالاکیانە لەسەرانسەری جیهان ئەنجام دراون وە گرنگی پێ دەدرێت ، بەڵام بۆ داهاتووی میللەتەکەی خۆمان ، هەنگاوی لەو شێوەیە تۆکمەدارو پتری دەبێت . بەتایبەت کارو چالاکی لەگەڵ ترۆپکی دەسەڵاتەکان لە جیهاندا . لۆبی کردن تەنها لەیەك چەمکەوە نی یە ، بەڵکو لە زۆر ڕەهەندەوە ئەو هەنگاوە دەتوانرێت کاری لەسەر بکرێت وەکو (( بازرگانی و سیاسی و کەلتووری و جینوسائید و دۆستایەتی و بۆنە تایبەتی و گشتی یەکان )) .
میللەتی کورد پێویستی بەوە زیاترە کەلە ئێستا دەکرێت ، بەهەنگاوی یەکڕێزی نێو ماڵی کوردی وپرەنسیبی یەك دیدەیی لە ئایندەیی کوردستاندا و گرێ دانیان بە ڕێڕەوی جیهانی یەوە . ئامادە بوونی ڕەوەندی کوردستانی لە زۆربەی کۆڕو کۆبونەوە جیهانی یەکان لە ڕێگای بەشە جیاجیاکانی یەوە .

___

خوێندنەوەیەک بۆ کتێبی:پرۆژەی لەچاپدانەوەی بڵاوکراوەکانی -پاسۆک

nusar1

ڕۆژی 21ی فێورییە و یادی مامۆستا هەژاری نەمر

nusar1

خۆشەویستی لەنێوان دوو سەردەمدا

nusar1
KDC

FREE
VIEW