KDC

ناوەندی دۆسڵدۆرف کۆبونەوەیەکی فراوانیان سازکرد

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دۆسلدۆرف کۆبوونەوەیەکی فراوانیان بە ئامادەبوون و سەرپەرشتی کۆمیتەی بەڕێوەبەری کۆنفدراسیۆن سازکرد و لە پرۆسەیەکی دیمۆکراتیدا بەرپرس و جێگر و ئەندامانی دەستەی کارگێری نوێ هەڵبژێردران

ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتی 01.05.2023 ناوەندی دۆسلدۆرف کۆبوونەوەیەکی فراوانیان بە ئامادەبوونی سەرۆکی کۆنفدراسیۆن ئیسماعیل کامیل و جێگری سەرۆکی کۆنفدراسیۆن هەورامان عەلی و سکرتێری کۆنفدراسیۆن و بەرپرسی رێکخستن کۆڤان ئامیدی ، ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی ناوەند سازکرد


سەرەتا هەورامان عەلی وەک جێگری ناوەند و لەبری بەرپرسی ناوەند بەخێرهاتنی میوانەکانی کرد و دواتر ئەجەندایی کۆبوونەوەکەی خستە ڕوو و چەند بابەت و پرسی لەسەر کارو چالاکیەکانی ناوەندی خستە ڕوو ، پاشان سەرۆکی کۆنفدراسیۆن لەسەر بەرنامەو پلانی کۆنفدراسیۆن ئاخەفت و هیوایی خواست ناوەند و هەڤاڵانی دەستەی کارگێری داهاتوو لە ئاست ئەو بەرپرسیارەتەدابن و ئەرکەکانیان بەجێبگەێنن ، دواتر سکرتیری کۆنفدراسیۆن لەسەر هەندێک بابەتی رێکخستی دووا، لەپاش ئەوە دەرگایی گفتوگۆ و پێشنیاری سەرنجی بەشداربووان درا و زۆرێک لە پەشداربووان بە پرسیارو پێشنیارو سەرنج و رەخنەکانیان کۆبوونەوەکەیان دەوڵەمەند ترکرد و لە کۆتایی دا وەڵامی کۆیی سەرنجەکان درانەوەو پاشان بە شێوەیەکی دیموکراتی و لە کەش هەوایەکی ئازاددا پرۆسەی هەڵبژاردن دەستەی نوێ دەستی پێکرد
و، کۆمیتەی ناوەند دەست نیشانکرا ، پاشان کۆمیتەی هەڵبژێردراو بۆخۆیان کۆبوونەوەیەکی تریان ئەنجامدا و لەکۆبوونەوەیەدا و بە پرۆسەی هەڵبژاردنی داخراو دەنگ بە رپرس و جێگرو سکرتێر درا و هەرسێ پۆستەکە بە دەنگدان دیاریکران بەم شێوەی خوارەوە :

بەرپرسی ناوەند عەبدللە جوندی
جێگری بەرپرس. نەسرین عابدین
سکرتێری ناوەند. ژینۆ دلێر
ئەندامانی دەستەی کارگێڕی بەم شیوەیە هەڵبژێردران :
جەمیلە حەسەن
شیروان عەبدللە
ئارام ئاگوب
کوردستان عەلی
شیرین ئاڤان
گولستان حسێن
بەهیە بەکۆ
برزو عوسمان
یوسرا زوبێر
مستەفا سڵێمان
ویندا شێخۆ
لەیلا دیوبەند
نویشا ئەرەبی
دواتر بەپێی پسپۆری و تواناو ئەزموونی ئەندامانی دەستەی کارگێڕی ئەرکەکان دابەشکران و دەستەیەک بۆ بەجێگەیاندنی کارو چالاکیەکانی داهاتووی ناوەند هاتەدامەزراندن .

___

گووگل:وێنەی گۆڕستانی فرۆکەکانی ئێران دەگرێت ،کە بەهۆی سزاکانەوە لە کارکەوتوون

nusar1

بارەگای بارزانی خەڵاتی خانمە کوردێکیان کرد

nusar1

ئیسپانیا: هەنگاوێکی تری چاکسازی بۆ یەکخستن و هەلی کارکردن بۆ کۆچبەران دەنێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW