KDC

کچە ئێزدییەک کاندیدە بۆ شاجوانی عێراق

کچە کوردێکی ئێزدی دانیشتووی کەمپێکی ئاوارەکان، ناوی بۆ شاجوانی عێراق تۆمار کردووە و لە میانەی چاوپێکەوتنەکانیشیدا سەرکەوتنی بەدەست هێناوە.

ئەمیرەی 26ساڵ، کوردێکی ئێزدییە و لە كەمپێکی ئاوارەییدا دەژیێت، كاتێ زانیویەتی پێشبڕكێ بۆ شاجوانی عێراق دەكرێت، چۆمە بەغدا و ناوی خۆی تۆماركردووە، وەکخۆیشی رایگەیاندووە، تا ئێستا دوو چاوپێكەوتنیان لەگەڵدا كردووە و لە هەردووكیان سەركەوتوو بووە.

ئەو کچە ئێزدییە، حەوت ساڵە لە ئاوارەییدا دەژیێت و، پێش هاتنی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، لە كۆمەڵگەی خانەسووری شنگال ژیاوە.

ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کە تەنیا ئەو نییە و سێ كچی ئێزیدی خۆیان كاندیدكردووە، ئەمیرە لەسەر شارۆچکەی زاخۆ کانیدە، چونكە كەمپەكەیان لە بیرسیفی زاخۆیە. دوو كچەكەی دیکەیش یەكێكیان لە شنگال و ئەوەی دیکەیش لە دهۆك کاندیدن.

ئەمیرە، بەڕێوەبەرى كتێبخانەی ئەمیرەی ناو كەمپەکەیانە و ئەندامی سەندیكای رۆژنامەنووسانی عێراقیشە.

وەکخۆی روونی کردۆتەوە، لە 25ی تەمموز چۆتە بەغدا بۆ چاوپێكەوتنی لیژنەی شاجوانی عێراق و، لە هەولێریش بە هەمان شێوە چاوپێكەوتیان لەگەڵ كردووە.

ئەمیرە جەختیش لەوە دەکاتەوە، کە جوانی و لە شولار و ئاستی رۆشنبیرییەکەی هاوكاری دەبێت بۆ ئەوەی ببێتە شاجوان.

ئەوەشی باسکردووە، کە ئەگەر ببێتە شاجوان، یەكەم كاری

___

ڕەوەندی کوردستانی لە سەنتەری شاری ڤۆلفسبورگ یادی نەورۆزیان کردەوە

nusar1

وێڕای ڕێککەوتنی بەریتانیا لەگەڵ ڕواندا کۆچبەران بەلێشاو ڕوو لەو وڵاتە دەکەن

nusar1

هەولێر: نوێنەری ڕەوەندی کوردستانی بەشداری کۆری شاعیر و ڕوناکبیر مەدحەت بێخەو دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW