- Advertisement -

پەرتوکێک لە پێناو ناساندنی شارەکانی کوردستان بەیەکتر بڵاودەکرێتەوە

دڵە موراد: لە پێناو ناساندنی شارەکانی کوردستان بە یەکتر ئەو پەرتوکەمان بەچاپ گەیاند

خاتوو دڵە موراد، ئەندامی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەریتانیا و، ئەندامی رێکخراوی گوڵان بۆ پەرەپێدان بە هونەر و کەلتوری کوردی، کە خاوەنی بیرۆکەی پەرتوکی کوردستانە، بە ماڵپەڕی فەرمی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی راگەیاند، مەبەست لە بەچاپ گەیاندنی پەرتوکەکە، دروستکردنی پردێک بووە لە نێوان شارەکانی کوردستان، چونکە زۆر کەس لە سلێمانی هەن، نازانن لە سۆران چی هەیە، بە پێچەوانەشەوە، بۆیە بەو پەرتوکە شارەکانی کوردستان بە یەکدی دەناسێنن و ئاشنای دەکەن.

دەشڵێ کە پەرتوکەکە بۆ منداڵانی تەمەن 4 ساڵان تا 11 ساڵان دەبێت، هاوکات گەورەکانیش دەتوانن چێژی لێ ببینن، چونکە بەشێوازێکی جوان نووسراوەتەوە، تا ئەوانیش شارەزای سەرجەم شوێنەکانی کوردستان شارەزا بن، وەک خاتوو دڵە ئاماژەی بۆ کرد، ئەوان دابەشی سەر پەرتوکخانەکانی ئەوروپای دەکەن، کە 400 دانەیان رەوانەی ئەڵمانیا کردووە و، 100 دانەش بۆ کوردستان و، باقی ئەوانی دیکەش دابەشی سەر پەرتوکخانە کوردییەکانی وڵاتی بەریتانیای دەکەن، ئەو جەتیش لەوە دەکاتەوە، کە بە نیازیشن دابەشی سەر پەرتوکخانە بیانییەکانیشی بکەن، بەوپێیەی پەرتوکەکە بە زمانی کوردی و ئینگلیزیش نووسراوەتەوە، کە لەو رێیەوە دەتوانن هونەر و کەلتور و شوێنەکانی کوردستان بە بیانییەکانیش بناسێنن.

خاتوو دڵە موراد، ئەوەشی باسکرد، کە سپۆنسەری پەرتووکەکە تاهیر هەورامی بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی لە بارەگای بارزانی بووە، لەگەڵ کۆمپانیای گۆران نێت لە سلێمانی، کە هەریەکە و سپۆنسەری 1000 تیراژیان کردووە و، ئەو لێرەوە سوپاسیان دەکات.

ئەو جەختیش لەوە دەکاتەوە، کە لێرەوە ژمارەی دیکە و شێوازی دیکەی پەرتوک بەچاپ دەگەیەنن، وەک پێناسەی ئافرەتی کورد و هونەرمەندی کورد و گەلێ بابەتی دیکەی فەرهەنگی کوردی.

KDC

FREE
VIEW