KDC

خەباتی رزگاری گەلان لە نێوان ئیسلامگەرایی و چەپگەراییدا


سوورە مەرگەیی …


ئەوەی بەلای داگیرکارانەوە گرنگە، هاوکات لەگەڵ بەکارهێنانی هێز و زەبروزەنگ دژ بە گەلانی داگیرکراو، لە رێگای دەزگا جاسووسی و هەواگریەکانەوە کار کردنە لەسەر لاواز کردنی هزروبیری نەتەوەیی گەلە ژێردەستەکان، چونکە تاکە رێگای ئازادی و بەرەنگاربوونەوەی سیاسەتی داگیرکاری خەباتی رزگاری نیشتیمانییە و، ئەو خەباتەش بەبێ هزروبیری نەتەوەیی سەرکەوتنی مەحاڵە، ئیسلامگەرایی و چەپگەراییش دوو ئایدیای سیاسین کە لە رێگەیەوە دەتوانرێ هزروبیری نەتەوەیی لاواز بکرێ، دڵنیام دەپرسن چۆن؟
چەپ و ئیسلامی سیاسی لە خەیاڵی نەهێشتنی سنوورە نەتەوەییەکاندا دەژین، هەر بۆیەش ئەوەندەی بڕوایان بە پەیوەندییە ئایدۆلۆژیەکان هەیە، بڕوایان بە پەیوەندییە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان نییە، ئەوەش یەکهەڵوێستی نەتەوەیی و خەباتی رزگاری نیشتیمانی گەلانی ژێردەستە دەخاتە ژێر هەڕەشە و مەترسی و، پەیوەندییە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانیش لەبەریەک هەڵدەتەکێنێ، نموونەش بۆ بوونی ئەو راستییە:ــ
ئیسلامییەکانی کوردستان بۆ غەززە و بزووتنەوەی حەمماس قوڕ دەپێون، بۆ کەرکوک و دیاربەکر و مەهاباد و قامیشلووش تەقەی سەریان دێ، ئەو قوڕپێوانەیان لە کاتێکدایە، بزووتنەوەی حەمماس نزا بۆ سەرکەوتنی تورکیا دەکات و پشتیوانی لە کۆمەڵکوژی کوردی هەر چوار بەشەکەی کوردستانیش دەکەن.
چەپەکانیش بە درووشمی خەیاڵی کرێکارانی جیهان یەکگرن مەست دەکرێن، لە کاتێکدا کرێکارانی داگیرکارانی کوردستان، کرێکارانی کوردستان دەکوژن و وڵاتە کرێکاریەکانی جیهانیش، پەردەی بەرژەوەندیەکانیان بەسەر تاوانەکانیان هەڵدەکێشن.
مەترسییەکی تری چەپگەرایی و ئیسلامگەرایی لەسەر خەباتی گەلانی ژێردەستە، دابەشکردنی کۆمەڵگایە بەسەر سێ ئاراستەی دژ بەیەکی وەک: چەپ و ئیسلامی سیاسی و نەتەوەپەروەرەکان، بەو هۆیەوە وڵاتە داگیرکارەکان لە رێگای دەزگا جاسووسی و هەواڵگریەکانەوە، دەتوانن بەناوی خاڵی هاوبەشی ئایدۆلۆژیاوە، خۆیان لە چەپ و ئیسلامیەکان نزیک بکەنەوە و، تۆوی دووبەرەکی لەناو خەباتی رەوای گەلە ژێردەستەکان بچێنن، وەک ئەوەی لە رابردوو و ئێستاشدا خەباتی رزگاریخوازی کوردیان پێ تووشی لێکدابڕان کردووە.

___

با پەروردەی نەوەکانمان پەروەردیکی نەتەوەی بێت

KDC

ڕەخنە لەنێوان ناوزڕاندن و ڕاستكردنەوەدا

KDC

جەژنی کەرنەڤاڵ لە ئەفسانەییەوە بوو بە ئاهەنگی هەمیشەیی

nusar1
KDC

FREE
VIEW