KDC

کەنەدا: بەرپرسی نوێی ناوەندی ئۆتاوا هەڵبژێردرا

بە سەرپەرشتی نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە کەنەدا و ئەمریکا، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئۆتاوا کۆبوونەوە، کە تێیدا بەرپرسی نوێی ناوەندەکە و سکرتێری ناوەندەکە هەڵبژێردران.

رێکەوتی ٦ ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣، بە سەرپەرشتی مستەر کورد نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لە کەنەدا و ئەمریکا، کۆبوونەوەیەک لە رێی بەرنامەی زوومەوە بۆ ئەندامانی ناوەندی رەوەندی کوردستانی-ئۆتاوا بەڕێوەچوو. لەو کۆبوونەوەدا نوێنەری كۆنفدراسیۆن باسێكی کورتی لەسەر كار و چالاكییەكانی كۆنفدراسیۆن بە گشتیی و، بە تایبەت پێكهێنانی فدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە كەنەدا پێشكەش كرد. هاوکات سوپاس و پێزانینی خۆی بە بۆنەی کار و چالاکییەکانی ناوەندی ئۆتاوا بە گشتیی و بە تایبەت سازدانی رۆژی نەریتی کوردەواری لە پەرلەمانی کەنەدا پێشکەش بە ئەندامانی ناوەندەکە کرد.

لە بڕگەیەکی دیکەی کاری کۆبوونەوەکەدا، شوان ئاغای غەفوری بە هۆی پۆستە نوێیەکەی وەکوو جێگری سەرۆکی فدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی کەنەدا، دەستبەرداربوونی بەرپرسیارێتی ناوەندی ئۆتاوا بوو. دواتر بە تێکڕای دەنگ ئاسۆ فەرەج بە بەرپرسی ناوەندی رەوەندی کوردستانی ئۆتاوا هەڵبژێردرا، هەروەها بڕیار درایەوە هێدی قەڵادزەیی وەکوو جێگری بەرپرسی ناوەندی ئۆتاوا درێژە بە ئەرکی خۆی بدا.

لە بەشێکی دیکەی کاری ئەو کۆبوونەوەدا، بە تێکڕای دەنگ خاتوو تارا ئالانی بە سکرتێری ناوەندی رەوەندی کوردستانی ئۆتاوا هەڵبژێردرا.

شیاوی باسە، ڕۆژی یەكشەممەی هەفتەی ڕابردوو، ئەندامانی ناوەندی ئوتاوا وێڕای ناوەندەكانی دیكە لە كەنەدا، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بەرنامە و كارەكانی ڕەوەندی كوردستانی لە كەنەدا و گەشە و بەرەو پێشچوونی كار و بەرنامەكان كۆبوونەوە و، ئاڵوگۆڕی بیروڕایان كرد.

رەحیم رەشیدی نوێنەری كۆنفدراسیۆنی رەوەندی كوردستانی لە كەنەدا و ئەمریكا، وێڕای سوپاس و پێزانیین بۆ دڵسۆزی و تێكۆشانی هەموو لایەك، ڕاشکاوانە گوێی لە بیر و دیدە جیاوازەکانی بەشداری کۆبوونەوەکە گرت و، رەخنە و پێشنیارەکانیانی بە نیشانەی دڵسۆزی و غەمخۆری بۆ گەشە و بەرەو پێشچوونی کۆنفدراسیۆن لێکدایەوە.

___

36 ساڵ بەسەر بۆردوومانی کەمپی زێوە تێدەپەڕێت.

KDC

هەولێر: تاهیر هەورامی پێشوازی لەبەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی بەرلین دەکات

nusar1

لە کێبەرکێەکانی زۆرانی قارەمانی وڵاتی نۆروێژ ، دوو کوردستانی سەرکەوتنیان بەدەست هێنا

KDC
KDC

FREE
VIEW