KDC

کەنەدا: نوێنەری کۆنفدراسیۆن بەشداری ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستانی کرد

کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری ڤانکۆڤەری وڵاتەی کەنەدا، بەبۆنەی دووی رێبەندان ٧٨ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە شاری مەهاباد، ڕێوڕەسمێکی پێکهێنابوو کە کوردستانیانی هەر چوار پارچەی کوردستان و نوێنەرانی حیزب و رێکخراوە سیاسیی، جەماوەری و پیشەیی و دێموکراتییەکان و چەند کەسایەتی کەنەدی تێیدا بەشدار بوون.

ڕێوڕەسمەکە بە سروودی نەتەوەیی “ئەی ڕەقیب” و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێ کرد.
رەحیم رەشیدی نوێنەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئەمریکا و کەنەدا، بەشداری رێورەسمەكەی كرد و لە نزیکەوە پیرۆزبایی کۆنفدراسیۆنی پێشکەش بە بەرپرسانی حدکا و بەڕێوەبەرانی بەرنامەکە کرد و رۆڵ و پێگەی مێژوویی کۆماری کوردستانی لە مێژووی رزگاریخوازانەی کوردستان دا بەرز نرخاند.


هەروەها مستەر كورد سوپاسی بەرپرسانی دێموكراتی كرد، كە لە ماوەی ڕابردوودا بۆ رێکخستنی رەوەندی کوردستانی لە دەرەوەی بازنەی حیزبایەتی هاوكاری تەواویان لە خۆیان نیشانداوە و، لەم مەیدانەوە ئەرک و بەرپرسایەتی نەتەوەیی و نیشتمانی خۆیان بە باشی و دڵسۆزانە جێبەجێ كردووە و، كۆنفدراسیۆن چاوەڕوانی وایە ئەو پشتیوانی و هاوكارییە بەردەوام و قوڵتر ببێتەوە.

نوێنەری كۆنفدراسیۆنی رەوەندی كوردستانی، لە پەراوێزی جێژنەكەدا لەگەڵ نوێنەرانی حیزب و ڕێكخراوە كوردستانییەكان و کەسایەتییەکانی ئامادەبووی یادەکەدا سەبارەت بە دۆخی كوردستان و ناوچەكە ئاڵوگۆڕی بیروڕای كرد.

___

سوید: ئافرەتێکی کورد دەبێتە سکرتێری پارتێکی ئەو وڵاتە

nusar1

دوای پۆڵەندا ،لیتوانیا کامێرای چاودێری لەسە سنوورەکەی لەگەڵ بیلاڕووس دادەنێت

nusar1

ئیتاڵیا لە بەرامبەر پێشبینی لێشاوی کۆچبەران ،داوای دووبارە دابەشکردنەوەی پەنابەران لە یەکێتی ئەوروپا دەکات

nusar1
KDC

FREE
VIEW