KDC

چین : ١٠٠هەزار ڤاکسینی سینۆفارم ڕەوانەی هەرێم دەکات

كونسوڵی گشتی چین لەهەولێر رایگەیاند، وڵاتەكەی بەمنزیكانە (100) هەزار ڤاكسینی دیكەی سینۆفارمی چینی رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدیوانی پارێزگا، پێشوازی لە (نی رۆكی) كونسڵی گشتیی وڵاتی چین لەهەولێر كرد.

وەك لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە، كونسوڵی گشتیی وڵاتی چین، ڕایگەیاندووە: “بەمەبەستی پتەوكردنی دۆستایەتی لە مێژینەی نێوان گەلی چین و گەلی كوردستان، دەمانەوێت خزمەتێك پێشكەش بەشاری هەولێر بكەین، ئەمڕۆ هاتووین بۆئەوەی ڕایبگەێنین لەڕێگەی چەقاندنی (90) ستونی ئینارەی ڕووناكردنەوە كە بەتیشكی خۆر كاردەكات و لە باشترین و پێشكەوتووترین جۆرن، یەكێك لە شەقامەكانی ئەو شارە رووناك بكەینەوە.”

وتیشی:” بەمنزیكانە، (100) هەزار ڤاكسینی دیكە “سینۆفارم”ی چینی دەگەێنین بە هەرێمی كوردستان”.

لەلایەن خۆیەوە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ڕایگەیاند: “بەناوی حكومەتی هەرێم و پارێزگای هەولێر و خەڵكی شارەكەمان سوپاسی ئەو هاوكاری و یارمەتییانە دەكەین كە لەماوەی ڕابردوو پیشكەشتان كردووین و بەردەوامن و ئێستاش شەقامێكی شارەكەمان ڕووناك دەكەنەوە، بەدڵنیاییەوە لەنزیكترین كاتدا تیمەكانی ئەندازە و هونەری خۆمان ئاگادار دەكەینەوە كە شەقامێك دیاری بكەین بۆ دەستپێكردنی ئەم پڕۆژەیە، كە هەم پڕۆژەیەكه خزمەت بە ژینگەی شارەكەمان دەگەێنێت و هەمیش ئەو لۆدەی كە هەیە لەسەر تۆرەكانی كارەبا كەم دەكاتەوە.”

وتیشی:” سوپاسی وڵاتی چین و گەلەكەی دەكەین، بۆ ئەو هاوكاری و یارمەتییە تەندروستییانەی كە هەر لەسەرەتای هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێشكەشی هەرێمی كوردستانتان كردووە، بەتایبەتی كە ئێوە یەكەم وڵات بوون ڤاكسینی كۆرۆناتان گەیاندە هەرێمی كوردستان، دووبارە زۆر سوپاستان دەكەین كە بەدیارییەكی بەنرخ ئەمڕۆ هاتوونتەلامان و ئێمەش وەكو پارێزگای هەولێر ئامادەین بۆ هەموو ئاسانكارییەك و هاوكارییەك”.

___

ئەوروپا هەڵمەتێکی فراوان بۆ دەستگیرکردنی باندەکانی بازرگانی کردن بە کۆچبەران بەڕێوەچوو

nusar1

ئەڵمانیا :پێشبینی دووبارە زریان و بارانبارینێکی زۆر لە ڕۆژئاوایی ئەو وڵاتە دەکرێت

KDC

چەند چالاکییەکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە بەلجیکا

nusar1
KDC

FREE
VIEW